هاوڵاتی؛ سكاڵای ئەو مامۆستایە بڵاودەكاتەوە كە پێشتر لەسەر بكوژی دوو مامۆستاكە تۆماری كردووە

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
مامۆستایەكی كۆلێژی یاسای زانكۆی سۆران سكاڵایەكی لەسەر ئەو خوێندكارەی ئەمڕۆ لە هەولێر دوو مامۆستای زانكۆی كوشت تۆماركردووە بە مەبەستی پێداچوونەوەی كەیسێكی پێشتری.

نیشتیمان عوسمان محەمەد، سكاڵای لەسەر "ئاراس مەهدی قاسم" تۆماركردووە و داوای لە لیژنەی پێداچوونەوەی دەروونی لە دادگای سۆران كردووە پێداچوونەوە بۆ راپۆرتی پزیشكی ناوبراو بكەن بە بیانوی ئەوەی نەخۆشی دەروونی لەگەڵدایە.

بەپێی نوسراوەكە، سكاڵاكار دەڵێت:" لەكاتی پێشكەشكردنی بۆ زانكۆی سۆران، هیچ پێشینەیەكی نەخۆشی لەو جۆرە و هیچ جۆرە نەخۆشییەكی تری نەبووە".

هاوكات ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لەبەشی گرتن و گواستنەوەی سۆران لە ژێر هیچ جۆرە چارەسەرێكی دروونی نەبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار