ئەمپێرێك مۆلیدەی ئەهلی گەیشتە 20 هەزار دینار

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكان لەهەرێمی كوردستان دیاری كراوە بۆ مانگی رابردوو كە پارێزگای دهۆك 19 بۆ 20 هەزارو هەولێر 18 بۆ 20 هەزارو سلێمانی 15 هەزارو 500 بۆ 17 هەزارو 500 دینارە.

ئەمڕۆ یەكشەممە‌ 3ی تەموزی 2022، لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەهلییەكانی سلێمانی بۆ هەژماركردنی نرخی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان كۆبونەوە و بەپێی نرخی گازوایل و كاتژمێرەكانی كاركردن نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی رابردو (حوزەیران) لە نێوان (15.500) دینار بۆ (17.500) دینار دەبێت، بەهۆی جیاوازی كارپێكردنی موەلیدەكان‌ لەگەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە، نرخەكان جیاواز دەبێت.

هەروەها لە پارێزگای هەولێر یەك ئەمپێر كارەبای مۆلیدەی ئەهلی لەنێوان 18 بۆ 20 هەزارو پارێزگای دهۆك 19 بۆ 20 هەزار دیناردایە.

پاش 31 ساڵ لە حكومرانی و 9 كابینەی حكومەتی هەرێم، نەیتوانیوە پێدانی كارەبا بكاتە 24 كاتژمێری و لەسەر گیرفانی هاوڵاتیان بە مۆلیدەی ئەهلی كارەبا دەدرێتە هاوڵاتیان.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار