تەقینەوەی غاز لە كافتریایەكی سلێمانی روویداو پێنج كەس بریندارن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەقینەوەیەك لە ریستۆرانتی كەستانەی شاری سلێمانی لە سەهۆڵەكە روویداوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی تەقینی غازەوە بووە و تا ئێستا دوو كارمەندی كافتریاكەو سێ كارمەندی بەرگری شارستانی بریندارن.
لە سەرەتای كردنەوەی كافتریاكەدا بەرەبەیانی ئەمڕۆ ریستۆرانتەكە گرفتی سیستمی غازیان هەبووە، پاشان نەیانتوانیوە چارەسەری بكەن.
دواتر داوایان لەو كەسانە كردووە كە لە ریستۆرانتەكەدا بوون شوێنەكە جێبهێڵن و خۆیان هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەیان داوە.
ئەوەشی خستەڕوو، پاشان گرفتەكەیان پێچارەسەرنەكراوە و بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غازەكەوە دوو كارمەندی ریستۆرانتەكە برینداربوون و بەشێكی جەستەیان سووتاوە و سێ كارمەندی بەرگری شارستانی سلێمانیش تووشی هەناسەتەنگی بوون.

بابهتی پهیوهندیدار