پرسی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پرسی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا تاوتوێ دەكات.

ئەمڕۆ یەكشەممە 3 ی تەمموزی 2022، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە جەنەراڵ كارل هاریس جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كرد .

بەپێی راگەیەندراوی حكومەتی هەرێم، لە دیدارەكەدا دوایین پەرەسەندنەكانی شەڕی تیرۆر و پێشهات و گۆڕانكارییەكانی بارودۆخی عێراق و سوریا تاووتوێ كرا و جەخت لە گرنگیی برەودان بە هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی كرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆریستان و سەقامگیربوونی دۆخی عێراق.

هاوكات، چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و گرنگیی بەردەوامبوونی پشتیوانی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانیان بووە.\


 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار