بافڵ تاڵەبانی لە 8ی تەموزدا؛ سوورین لەسەر كاندیدەكەمان بۆ سەرۆك كۆمار

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
هاوكات لەگەڵ ساڵیادی ڕووداوەكانی 8ی تەمووزی ناو یەكێتیدا، مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆبویەوە بەسەرپەرشتنی بافڵ تاڵەبانی و سووربونی خۆی بۆ كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار دووپاتكردەوە.

 ئەمڕۆ 8ی تەموز، مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە سەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە دەباشان كۆبویەوە و لەو بارەیەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتووە:"مەكتەبی سیاسی پێداگری یەكێتی لە ئیستیحقاقی سەرۆككۆمار و كاندیدی پەسەندكراوی خۆی بۆ ئەو پۆستە دووپاتكردەوە و تەئكیدیشی لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكومەتێكی هاوسەنگ، تەوافوق و خزمەتگوزار كردەوە كە مەبەستی سەرەكی لە پێكهێنانی ئەو حكومەتەش خزمەتكردنی هاوڵاتییان و باشتركردنی ژیان و گوزەرانیان بێت".

هەروەها وەك لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژەی پێكراوە، لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا وێڕای پشتیوانی لە چاكسازییە حزبی و حكومییەكان و پشتیوانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و تیمی یەكێتیی لە حكومەت، تەئكیدكرایەوە كە پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق و سەنگی سیاسەتی یەكێتی لە پایتەختی فیدراڵی رێ بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان خۆشتر دەکات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار