وەزیری خوێندنی باڵا 400 ملیۆن دیناری گەیاندە چەمچەماڵ

2 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم نزیکەی 400 ملیۆن دیناری وەک هاوکاری دارایی و کۆمەک گەیاندە چەمچەماڵ و زانکۆی چەرموو.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە 16.12.2025 د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە شێوەیەکی مەیدانی سەردانی قەزای چەمچەماڵی کردووە و لەگەڵ سەرۆکی زانکۆی چەرموو و بە ئامادەبوونی سەرۆک و راگری سەرجەم زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا وتوویەتی، “هاتنمان بۆ چەمچەماڵ دڵنیاییدانە بە خەڵکی چەمچەماڵ، ئەوان تەنیا نین و هەمومان لە زاخۆوە تاکو خانەقین بە دڵ و گیان لەگەڵتانین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و وەزارەت بە بڕی نزیکەی 400 ملیۆن دینار هاوکاری دارایی و کۆمەک پێشکەش بە زیانلێکەوتوانی چەمچەماڵ و دەورووبەرى و زانکۆی چەرموو دەکەن، بۆ ئەوەی کەمێک لە ئازار و مەینەتییەکانی زیانلێکەوتوان کەم بکەنەوە.

پاش لافاوەکەی هەفتەی رابردووی چەمچەماڵ، لە هەموو ناوچەکانی کوردستان هەڵمەت بۆ کۆکردنەوەی زیانلێکەوتووانی لافاوەکە راگەیەنراوە و جگە لە کەلوپەل و پێداویستی جۆراوجۆر، بە ملیاران دیناریش وەک هاوکاری دارایی بۆ خەڵکی لێقەماوی ئەو قەزایە کۆکراوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار