لاهور شێخ جەنگی: چیتر نابێت ئەمە لە توركیا قبوڵ بكرێت

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لاهور شێخ جەنگی لە بەیاننامەیەكدا ئیدانەی بۆردومانەكەی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا دەكات بۆ سەر گوندێكی بادینان و دەڵێت:" زۆر بە تووندی سەركۆنەی هێرش و پەلامارەكانی سوپای توركیا دەكەم بۆ سەر خاكی عێراق و هەرێمی كوردستان"، دەشڵێت:" چیتر نابێت ئەمە قبوڵ بكرێت".
هەروەها ناوبراو دەشڵێت:"بۆ چەندین جارە دووبارە دەبنەوە و هاووڵاتییانی مەدەنی شەهید دەكەن و مەترسی لەسەر ئاسایش و ئارامی هەرێمی كوردستان و عێراق دروست دەكەن كە چیتر نابێت ئەمە قبووڵ بكرێت".
هاوكات بەپێویستی دادەنێت كە بە زووترین كات لەسەر ئاستێكی باڵا حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی عێراق ڕێكاری پێویست بگرنەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو تاوانە دوژمنكارییە دژ بە عێراقییەكان، پێویستە هەردوولا پێكەوە كار بكەن بۆ بە نێودەوڵەتی ناساندنی ئەم تاوانانەی دەوڵەتی توركیا.
"سەرەخۆشیش لە خێزان و خانەوادەی شەهیدەكانی ئەمڕۆی بۆردوومانەكانی سنوری زاخۆ دەكەم و هیوای چاكبوونەوەش بۆ بریندارەكان دەخوازم"، لاهور شێخ جەنگی وا دەڵێت.
