بە ڤیتۆی ئیسرائیل توركیا لەكۆنگرەی سەنتكۆم لە قەتەر دوورخرایەوە
3 كاتژمێر لەمەوپێش
رۆژنامەی "هائارێتز"ی ئیسرائيلی دەڵێت: بە گوێرەی ئەو لیستەی دەستیكەتووە لە سەرچاوەیەكی دیپلۆماسییەوە، بانگهێشتی توركیا نەكراوە بۆ ئەو كۆنگرەیەی ئەمڕۆ فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا (سنتكۆم) رێكیدەخات، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی كە بڕیارە پێكبهێنرێت و لە غەززە بڵاوەی پێبكرێت.
رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، بەوتەی بەرپرسانی ئیسرائیلی، توركیا لەسەر بنەمای ڤیتۆی وڵاتەكەیان لە لوتکە سەربازییەكەی دەوحە دورخراوەتەوە، كە بە سەرۆکایەتی ئەمریکا رێكدەخرێت.
نوێنەرانی زیاتر لە (٤٥) وڵات بانگهێشت کراون بۆ ئەو کۆبونەوەیەی کە بە کۆبونەوەیەکی سەرەتایی ناودەبرێت، چاوەڕوان ناكرێت هیچ بڕیارێکی کۆتایی تیادا بدرێت، سەرچاوەیەکی عەرەبی نزیک لە حکومەتی تورکیاو قەتەر رایگەیاندووە: دۆحەو ئەنكەرە لە ئێستادا فشار لە واشنتۆن دەکەن بۆ بانگهێشتکردنی تورکیا بۆ کۆنفرانسەکە.
