دیمەنی چەند چالاکییەکى نوێی گە*ری*لا دژى تورکیا لە شاخى جودى بڵاوکرایەوە.
2 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دیمەنی چەند چالاکییەکى نوێی گەریلا دژى تورکیا لە شاخى جودى بڵاوکرایەوە.
گەریلا تیڤى لە ڕاگەیاندراوێکدا دیمەنى چەندى چالاکى گەریلای لە مانگەکانى ئاب و تەمووزى ئەمساڵ بڵاو کردەوە.
دەقی بڵاوکراوەو زانیارییەکان لەبارەى چالاکییەکانى گەریلاوە بەمجۆرەیە:
لە ڕۆژى ٣١ـی تەمووز و لە کاتژمێر ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا.
لە ڕۆژى ٣١ـی تەمووز و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
لە ٢ـى ئاب و لە کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و سەنگەرێک تێک درا.
لە ڕۆژى ١١ـی ئاب و لە کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی نیو ئۆتۆماتیک لە داگیرکەران درا.
لە ڕۆژى ١٤ـی ئاب و لە کاتژمێرەکانى ٠٧:٠٠ و ١٩:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە سەنگەرەکانی داگیرکەران درا.
هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند، سەرجەم چالاکییەکان لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدراوە.

