وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم باسى مووچه و ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان دەكات

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بەغدا به‌تایبه‌ت سودانی له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بدرێت.
- ئێمه و خه‌ڵكی كوردستان بێزاربوین چیتر ئه‌و بیانوانه په‌سه‌ندنین.
- بابه‌تی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
ڕێبەر ئەحمەد وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، پرسی مووچه له یاسایی ده‌رچوه و بوه‌ته بابه‌تێكی سیاسی و ئه‌زێتكردن و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ركه‌سێك له پشت ئه‌و بڕیارانه بێت بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه و خزمه‌ت به ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له عێراق و كوردستان ناكات.
ڕێبەر ئەحمەد، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی موچه‌وه، ڕایگه‌یاند، "به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بەغدا به‌تایبه‌ت سودانی له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم بدرێت، به‌ڵام هه‌ندێك شت له بابه‌تی یاسایی ده‌رچوه و بوه‌ته بابه‌تێكی سیاسی و ئه‌زێتكردن و برسیكردنی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ركه‌سێك له پشت ئه‌و بڕیارانه بێت بڕیارێكی هه‌ڵه‌یه و خزمه‌ت به ئاشتی و پێكه‌وه ژیان له عێراق و كوردستان ناكات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، داواكاری ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه به‌زوترین كات موچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان دابینبكرێت و چیتر بیانوی جۆراوجۆر نه‌هێنه‌وه چونكه "ئێمه و خه‌ڵكی كوردستان بێزاربوین چیتر ئه‌و بیانوانه په‌سه‌ندنین و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك و داواكاریه‌ك هه‌یه له‌رێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێرییه‌وه به‌وپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت كاركراوه، ئه‌وه‌ی كه نه‌ده‌بو ڕاده‌ستیان بكرێت هه‌مویان ڕاده‌ستكراوه، ئێستا ده‌ڵێن، پشكی هه‌رێم بۆ موچه ته‌واوبوه كه ئه‌مه ڕاستی تێدا نییه".
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان، باسی له‌وه‌شكرد، "بابه‌تی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و هاتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ئه‌وانه‌ی كه له‌خوار مۆدێله‌وه‌ن له خاڵه سنوریه‌كانی باشماخ و په‌روێزخانه‌وه داخڵكراون و به‌شه‌كه‌ی دیكه‌ش كه به مه‌لیكه ناسراون له خواروی عێراقه‌وه به پارچه داخڵ ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی به پارچه‌ی یه‌ده‌گ بفرۆشرێن به‌ڵام قاچاغچیه‌كان له هه‌ردولاوه له پارێزگاكانی عێراق و هه‌رێم داخڵی ده‌كه‌ن و خه‌ڵكێكی ده‌ستڕۆیشتویان له پشته".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "بونی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌ڕوی پته‌ويی و سه‌لامه‌تییه‌وه سه‌لامه‌ت نین و ئه‌گه‌ر توشی ڕوداوێك ببن ئه‌وا كه‌سانی ناو ئۆتۆمبێله‌كان زیانی زۆریان به‌رده‌كه‌وێت، بۆیه نه‌مانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان كارێكی باشه به‌ڵام شێوازی نه‌هێشتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌بێت شتێك بێت كه هه‌مومان له‌سه‌ری رێكبكه‌وین و رێگه‌یه‌كی یاسایی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی فه‌قیر و كه‌مده‌رامه‌ت توشی زیان نه‌بێت و سه‌لامه‌تی هاتوچۆش نه‌كه‌وێته به‌ر مه‌ترسی".
