مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی: حكومەتی هەرێم دزیمان لێدەكات

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- رۆژی شه‌ممه خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و جارێكی دیكه ده‌چنه‌وه به‌غدا.
- هیوادارين ئه‌وانه‌ی خۆیان به ناڕازیی ده‌زانن به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن.
- به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌وتین ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی له سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نن، رۆژی شه‌ممه خۆپیشاندان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه و جارێكی دیكه ده‌چنه‌وه به‌غدا و هه‌وڵه‌كانیان بۆ ته‌وتین ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه.
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازیی له سلێمانی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایانگه‌یاند، به‌رپرسیارێتی جێبه‌جێنه‌كردنی ته‌وتین ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، پله بهرزكردنهوهش مافێكی سروشتی فه‌رمانبه‌رانه و به‌رپرسانی هه‌رێم ئه‌و مافه‌شیان ڕاگرتوه، ئه‌ویش ده‌چێته خانه‌ی دزییه‌وه.
ئاماژه بهوهشدهكهن، موچه مافه و ناكرێت حوكمڕانان مافه‌كان زه‌وت بكه‌ن و به‌رپرسه سه‌پێنراوه‌كان كه ئهلف و بێی ماف نازانن چاو له كارمه‌نده‌كان سوربكهنهوه، مانگه‌كانی 10 و 11ی ئه‌مساڵ به‌ته‌واوی دهوامكراوه و مافه‌كان نه‌دراوه، هه‌ركاتێك مافه‌كانتان گه‌ڕانده‌وه بۆتان هه‌یه داوای ده‌وام بكه‌ن".
وتيشيان: رۆژی شه‌ممه ( 7ی 12ی 2024) خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن و هیوادارن ئه‌وانه‌ی خۆیان به ناڕازیی ده‌زانن به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه بكه‌ن، دواتریش ده‌چێته‌وه به‌غدا بۆ ئه‌و دروستكردنی فشار بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری ته‌وتین.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێشتا موچه‌ی مانگی 10 و 11ی ئه‌مساڵ دابهشنهكردوه، سه‌ره‌ڕای ڕه‌وانه‌كردنی 761 ملیار دینار له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، به‌ڵام هیچ واده‌یه‌ك بۆ دابه‌شكردنی موچه دیارنییه.
