لاهور شێخ جەنگی لە بەغدا پێداگری دەكات لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- نابێت قوتی خەڵکی هەرێم بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت.

- ئەو کێشەیەی زیاتر لە دە ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە دەبێ بە ریشەیی چارەسەر بکرێ.

 

لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل و نورى مالكی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسه هاوڕابون كە نابێت قوتی خەڵکی هەرێم بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت.

لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی بەرەی گەل ڕایگەیاند لە بەغدای پایتەخت، سەردانی نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسام کرد.

وتيشى: لەو سەردانەدا چەند تەوەرێکی گرنگمان تاوتوێ کرد، لە سەروی هەمویانەوە پرسی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێم و دواکەوتنی مووچەکانیان و هەردولا جەختمان کردەوە کە نابێت قوتی خەڵک بە هۆکاری گەندەڵی و یاسا شکێنی کێشەی بۆ دروست بکرێت و ئەو کێشەیەی زیاتر لە دە ساڵە بەرۆکی خەڵکی کوردستانی گرتوە دەبێ بە ریشەیی چارەسەر بکرێ، ئەوەش بە شەفافیەت و یاساسەروەری دەکرێت.

رونیشیكردەوە دۆخی ئەمنی عێراق و ناوچەکە و ئەو پەرەسەندنانەی هاتونەتە ئاراوە لە ئاستی هەرێمایەتی تەوەرێکی تری گفتوگۆکانی نێوان ئێمە و جەنابی مالکی بوو، هەروەها بە بایەخەوە باسمان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرد و کۆک بوین لەسەر هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی زیاتر لە نێوانماندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار