وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل داوای پاراستنی کورد دەکات لە سوریا

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لهگهڵ وەزیری دەرەوەی چیک باسمان لە ڕوداوەکان و دۆخی سوریا کرد.
- جەختم لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەمینەی کورد لە سوریا کردەوە.
گیدیەن سەعار وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، دوای ڕوخانی ڕژێمی سوریا پێویستە کوردەکانی سوریا لە هێرشەکان بپارێزرێن.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل له پهیامێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی "X" نوسیویهتی، له پهیوهندیهكدا لهگهڵ هاوڕێم یانلیپاڤسکی، وەزیری دەرەوەی چیک باسمان لە ڕوداوەکان و دۆخی سوریا کرد، جەختم لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی سەلامەتی کەمینەی کورد لە سوریا کردەوە کە تا ئێستاش ڕوبەڕوی هێرش دهبنهوه".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "کورد ئازایانە لە دژی داعش شەڕی کرد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت پاراستنیان لە هێرشی توندڕەوە ئیسلامییەکان مسۆگەر بکات".
بەشێک لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بەردەوامن لە هێرشەکانیان دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە مەنبەج و ناوچەکانی دیکە.
