سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: دەسەڵاتی هەرێم بێ باكه و شه‌رم له بێ باكی خۆی ناكات

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- زیاتر له 60 رۆژه موچه‌ی موچه‌خۆران نه‌دراوه و ده‌سه‌ڵاتیش بێ باكه.
- نه‌دانی موچه خه‌تای كێیه قسه‌ی سواوه و ئیشی موچه‌خۆر نیيه گوێ له‌و پاساوانه بگرێت.
- گیرفانی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا خاڵیه.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند زیاتر له 60 رۆژه موچه‌ی موچه‌خۆران نه‌دراوه و ده‌سه‌ڵاتیش بێ باكه و شه‌رم له بێ باكی خۆی ناكات.
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له میانی به‌شداریكردنی له مه‌راسیمی یادی وه‌فا بۆ د.عوسمان قه‌ڵادزه‌یی له هه‌ولێر له وتارێكدا ڕایگه‌یاند، "به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ بۆ زیاتر له 60 ڕۆژ ده‌چێت موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و موچه‌خۆران نه‌دراوه و گیرفانی فه‌رمانبه‌ر و مامۆستا خاڵیه.
وتیشی: له‌وه ناخۆشتر بێ باكی ده‌سه‌ڵاته، كه شه‌رم له بێ باكی خۆی ناكات، بۆیه ڕو ده‌كه‌مه كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمی كوردستان له سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر و جێگره‌كه‌ی و وه‌زیری دارایی و هه‌مو حكومه‌ته‌كه‌ی، كه ئه‌م بێ باكی و بێ منه‌تیه هه‌ڵه‌یه‌كی ئه‌خڵاقیه، هه‌ڵه‌یه‌كه له دین و ژیان و دیموكراسیدا جێی نابێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، نه‌دانی موچه خه‌تای كێیه قسه‌ی سواوه و ئیشی موچه‌خۆر نیيه گوێ له‌و پاساوانه بگرێت، ئیشی ئه‌و پێدانی حه‌قه‌كه‌یه‌تی، كه نایده‌یتێ و بۆی په‌یدا ناكه‌ی، ئه‌م بێ ده‌نگی و خۆ ماتكردنه هه‌ڵه‌یه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "چاوه‌ڕوانیكردنی دۆخی ڕۆژگار و ناوچه‌كه هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه تێكبچێت له دۆخێكی ئاوهادا ڕه‌نگه سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری خراپ به‌دی بكه‌ین، كه خوازراو نیه".
