هەرێم لیستی مووچەی مانگی 12ى نارد بۆ بەغدا

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

- تا ئێستا مووچەی مانگی 10 و 11ى مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەکراوە.

 

وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی کانونی یەکەمی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.

وەزارەتەکە هیچ ڕوونکردنوەیەکی دەربارەی مووچەی مانگی 10 و 11 نەداوە کە تا ئێستا دابەش نەکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار