وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سەبارەت بە مووچە بەیاننامەیەك بڵاودەكاتەوە

9 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك لێدوان و ڕاگه‌یه‌نراوی نابه‌رپرسیارانه له‌سه‌ر مووچه بڵاوده‌كرێنه‌وه.
- به‌درێژایی چه‌ند مانگی ڕابردو به‌به‌رده‌وامی تیمه ته‌كنیكیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر هێڵ بون.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند هێشتا كێشه‌كانى مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم به‌رده‌وامن و له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیداین.
وه‌زاره تەكە له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی رێباز حه‌ملان بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رونكردنه‌وه ده‌دات و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونی رێباز حه‌ملانه‌وه تا ئێستا هه‌نگاوێكی ئیجابیمان لێ نه‌بینیوه و ئومێده‌وارین به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت كاری خۆی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێبكات و هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی جه‌نابیان باسی كردوه ئاگامان لێی نییه.
وتيشى: له‌سه‌ر بابه‌تی ناردنی ته‌مویلی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵه‌وه، كه سه‌ره‌ڕای بڕیاری دادگای فیدراڵی و هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌تمان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و ڕۆڵی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌ئه‌ركی خۆی و زیاتریش له‌و ڕوه‌وه هه‌ستاوه، به‌ڵام هێشتا كێشه‌كان به‌رده‌وامن و له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنیداین، سه‌ره‌ڕای دۆخی هه‌ستیاری فه‌رمانبه‌ران و موچه خۆرانی هه‌رێمی كوردستان كه ماوه‌ی دو مانگه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه لێره‌و له‌وێ هه‌ندێك لێدوان و ڕاگه‌یه‌نراوی نابه‌رپرسیارانه له‌سه‌ر موچه بڵاوده‌كرێنه‌وه به‌پێوستمان زانی چه‌ند ڕاستیه‌ك بۆ ڕایگشتی بخه‌ینه‌ڕو
یه‌كه‌م:
به‌درێژایی چه‌ند مانگی ڕابردو به‌به‌رده‌وامی تیمه ته‌كنیكیه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌سه‌ر هێڵ بون بۆ چاره‌سه‌ری كێشه ته‌كنیكیه‌كانی لیستی موچه‌و به‌شی زۆری كێشه هونه‌ریه‌كانی لیستی موچه چاره‌سه‌ر كراوه‌و له ئێستاشدا تیمه‌كانمان له‌به‌غدان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی پاره له ته‌رخانكراوه‌كانی هه‌رێم و ڕاده‌ستكردنی لیستی موچه‌ی مانگی كانونی یه‌كه‌م به‌وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
دوه‌م:
سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یه‌نراوی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كه له‌سه‌ر موچه‌ی هه‌رێم بڵاوی كردۆته‌وه، هه‌رچه‌نده جه‌نابیان له‌و ئه‌ركه‌یدا نوێیه‌و چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ست به‌كاربوه، به‌بیریان دێنینه‌وه كه ئه‌و به‌شێكه له وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، پێویست بو له‌وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه بدات كه بۆ موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان دروستكراوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه، ئه‌و بابه‌تانه‌ی باسی كردون له بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌ی ده‌ستكردن و سیاسین كه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دروستی كردوه، پێویسته ئه‌و به‌ڕێزه سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بێت له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خۆی نه‌ك له‌وه‌كیلی ئیمه‌وه قسه‌بكات، ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێمه ئه‌كات تیمه‌كانمانن كه ئێستا له به‌غدادن نه‌ك به‌ڕێزیان، ئه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كێشه‌كانی ئێمه‌ی چاره‌سه‌ركردوه له ڕابردودا هه‌ر تیمه‌كانی ئێمه بون، له ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونی جه‌نابیانه‌وه تا ئێستا هه‌نگاوێكی ئیجابیمان لێ نه‌بینیوه، ئومێده‌وارین به ئه‌ركی خۆی هه‌ستێت واته كاری خۆی له وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جێبه‌جێبكات، هه‌رێمی كوردستان له ده‌ستێكی ئه‌میندایه، هه‌مو ئه‌و بابه‌تانه‌ی جه‌نابیان باسی كردوه ئاگامان لێی نییه، تیمه‌كانی ئێمه به‌بێ ئاگاداری جه‌نابیان له به‌غدان ، به‌هیچ جۆرێك ڕێگه‌پێدراو نییه به‌ناوی ئێمه‌وه قسه بكرێت كه ئێمه كه‌سمان نه‌كردوه به وه‌كیل، جه‌نابی نوێنه‌رایه‌تی عێراق ئه‌كات نه‌ك هه‌رێم، پێویسته به‌شێك بیت له چاره‌سه‌ری كێشه‌كان، ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌كات وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمه ، بۆیه هیوادارین جه‌نابیان به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن و ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بزانن، نه‌ك بێت له بری وه‌زاره‌تمان قسه بكات ، له‌م كاته‌دا چاوه‌ڕێمان ده‌كرد وه‌زاره‌ته‌كه‌ی جه‌نابیان كۆی ته‌مویلی موچه‌ی دو مانگی بناردایه نه‌ك بێت هه‌واڵی موچه بڵاوبكاته‌وه كه ئه‌ركی ئه‌و نییه.
سێیه‌م:
بۆ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و هه‌مو لایه‌كی دوپات ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌ر هه‌واڵ و زانیاری و بابه‌تێكی فه‌رمی تایبه‌ت به‌موچه ئه‌رك و تایبه‌تمه‌ندی وه‌زاره‌تمانه‌و هه‌ر زانیاری و داتا‌و هه‌واڵێكی موچه له‌پێگه‌ی فه‌رمی و پێگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاونه‌بێته‌وه جێی متمانه نییه‌و ڕه‌تكراوه‌یه، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرس و تاكه لایه‌نی فه‌رمییه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌سه‌ر كات و شێوازی دابه‌شكردنی موچه‌و هتد..
