گرووپەکانی سەر بە تورکیا له سوريا دەستیان كردووە بە كوشتنی هاوڵاتیانی كورد

9 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- سێ هاوڵاتیشیان لە گەڕەكه کوردنشینەکانی منبج کوشتووە کە یەکێکیان ژنە.

- هاوڵاتیان لە منبجەوە بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ئاوارە دەبن.

 

گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا له سوريا دەستیان کردووە بە کوشتنی هاوڵاتیانی کورد و سووتاندن و تاڵانکردنی ماڵەکانیان لە منبج.

ڕوانگەی سورى بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا له سوريا دەستیان کردووە بە کوشتنی هاوڵاتیانی کورد لەسەر ناسنامە و سێ هاوڵاتیشیان لە گەڕەكه کوردنشینەکانی منبج کوشتووە کە یەکێکیان ژنە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە گەڕەکەکانی نەواجە و ئەسەدیە و ڕێگەی جەزیرەش دەستیان کردووە بە تاڵانکردنی ماڵی هاوڵاتیانی کورد و سووتاندنیان.

دوێنێش 10 هاووڵاتی مەدەنی بە هۆی بۆردومانی تورکیا بۆ سەر گوندی زرڤانی ڕۆژهەڵاتی منبج گیانیان لەدەستدا.

ڕوانگەی سووریا ئەوەشی خستەڕوو کە هاوڵاتیان لە منبجەوە بەرەو ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات ئاوارە دەبن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار