دوو سیناتۆری ئەمریکی هەڕەشە له تورکیا دەکەن

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- ئەگەر تورکیا ئاگربەست رانەگەیەنێت لەگەڵ کوردی سوریا و ناوچەی خاڵی لە چەک قبوڵ نەکات ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنین.
- ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و کوتلە چهكداره بەكرێگیراوەكانی تورکیا تا کۆتایی هەفتە ڕاگەیاند.
هەردوو سیناتۆری ئەمریكی ڤان هولین و لیندسی گراهام ڕایانگەیاند ئەگەر تورکیا ئاگربەست رانەگەیەنێت لەگەڵ کوردی سوریا و ناوچەی خاڵی لە چەک قبوڵ نەکات ئەوا سزای بەسەردا دەسەپێنین.
ئەو دوو سیناتۆرە دەشڵێن لەم هەفتەیەدا کار بۆ ئامادەکردنی پرۆژە یاسایەک دەکەن بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا ئەگەر پێشنیارەکانی ئەمریکا قبوڵ نەکات لەبارەی ئاگربەست و پێشنیاری مەزڵوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای ديموکرات بۆ دروستکردنی ناوچەی خاڵی لە چەک.
پێشتر ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا درێژکردنەوەی ئاگربەستی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) و کوتلە چهكداره بەكرێگیراوەكانی تورکیا تا کۆتایی هەفتە ڕاگەیاند.
مەزلوم كۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئامادەیی بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی بێچەک لە شاری کۆبانێ ڕاگەیاند و دهڵێت، ئامادەن بۆ پێشكەشكردنی پێشنیارێک بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی "داماڵراو لە چەك" لە شاری کۆبانێ و دابەشكردنەوەی هێزەكان لەژێر چاودێری و بە ئامادەبونی ئەمریکا، دەشڵێت، "ئەم دەستپێشخەرییە بەئامانجی چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیایە".
