ئەمریکا: نێوەندگیری له نێوان تورکیا و هەسەدە دەکەین

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات و تورکیا لە گفتوگۆداین.

- گرژی و ئاڵۆزی لەمێژینە لە نێوان تورکیا و ئەم گرووپانەدا هەیە.

- ئەوەی ئێمە دەمانەوێت دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتمانی سوریایە کە هەموو گرووپە نەتەوەییە جیاوازەکانی ناو سوریا لەخۆبگرێت.

 

ماتیو میللەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کار بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان تورکیا و هەسەدە دەکەین.

ماتیو میللەر لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لەبارەی ئاڵۆزییەکانی سەر سنووری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان، ڕایگەیاند: لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و تورکیا لە گفتوگۆداین، نەک ئێمە، تەواوی هاوبەشەکانمان بەهەمان شێوە قسە لەگەڵ تورکیا دەکەن.

باسی لەوەشکرد: کار دەکەین بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان، گرژی و ئاڵۆزی لەمێژینە لە نێوان تورکیا و ئەم گرووپانەدا هەیە، بۆیە ئاسان نییە و ئێمەش بەدوای دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکین.

وتیشی: ئەوەی ئێمە دەمانەوێت دامەزراندنی حکومەتێکی نیشتمانی سوریایە کە هەموو گرووپە نەتەوەییە جیاوازەکانی ناو سوریا لەخۆبگرێت و لە کۆتاییدا هیچ میلیشیایەکی دیکەت پێویست نابێت، ئێمە لەگەڵ دەرکردنی چەکدارە بیانییەکانین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار