هه‌سه‌ده گرووپەكانی سەر بە توركیاى تێك‌شكاند

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج به سه‌ركه‌وتویی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌رپه‌رچ دایه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به توركیاوه ده‌ستیپێكردبوو.
- له ئه‌نجامدا هێزه‌كان 37 چه‌كداریان له‌ناوبرد و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداركرد و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان تێك‌شكاند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕایگەیاند بەرپەرچی هێرشی گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌توركیامان له مه‌نبج دایەوە و 37 چه‌كداریش كوژراون.
هه‌سه‌ده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی مه‌نبه‌ج به سه‌ركه‌وتویی ئه‌و هێرشانه‌یان به‌رپه‌رچ دایه‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به توركیاوه ده‌ستیپێكردبو، به‌جۆرێك فڕۆكه‌كانی UCAVی توركیا پاڵپشتی ده‌كردن بۆ سه‌ر به‌نداوی تشرین له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی مه‌نبه‌ج".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له ئه‌نجامدا هێزه‌كان 37 چه‌كداریان له‌ناوبرد و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان برینداركرد و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیشیان تێك‌شكاند".
باسی له‌وه‌شكردوه، "به پاڵپشتی فڕۆكه سیخوڕیه‌كانی توركیا، هێرشه‌كانی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له سێ میحوه‌ره‌وه ده‌ستیانپێكرد و به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ و پێكدادانی توند له‌نێوان هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج و ئه‌و چه‌كدارانه دروستبو".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، دوای پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كان، هێزه‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج له ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرین و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆنی ورد كرد، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ش هێشتا به‌رده‌وامن".
