سادق عەتییە بۆ هاوڵاتی: لە سلێمانی و كەركوك و هەولێر بارانی بەخوڕ دەبارێت

8 مانگ لەمەوپێش
ئامادەكردنی: محمد فاتح حامد
- لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هەور ئاسمانی باشوری عێراق دادەپۆشێت و بارانبارین لەهەموو شارەكان دەستپێدەكات.
- بارانبارینەكە زۆر ناخایەنێت و لەشەوی هەینی بۆ بەیانی ڕۆژی شەممە كۆتایی بێدێت.
- بۆی هەیە بارانی بەخوڕ لە سلێمانی و كەركوك و هەولێر و باكوری دیالە ببارێت.
سادق عەتییە شارەزای كەشناسی عێراقی پێشبینیكرد لەئێوارەی ئەمڕۆوە پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە و سبەینێش لە هەرێمی كوردستان باران دەبارێت.
سادق عەتییە تایبەت بە هاوڵاتی ڕاگەیاند لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە هەور ئاسمانی باشوری عێراق دادەپۆشێت و بارانبارین لەهەموو شارەكان دەستپێدەكات.
وتیشی: بارانبارین لە شەوی پێنجشەممەوە لە ئەنبارەوە دەستپێدەكات دواتر بۆ ڕۆژی هەینی هەموو شارەكان دەگرێتەوە بە شارەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، بارانبارینەكە زۆر ناخایەنێت و لەشەوی هەینی بۆ بەیانی ڕۆژی شەممە كۆتایی بێدێت.
ڕونیشیكردەوە: بۆی هەیە بارانی بەخوڕ لە سلێمانی و كەركوك و هەولێر و باكوری دیالە ببارێت، شەپۆلی ئەم باران و سەرمایە دوای ڕۆژی پێنجشەممە كەمدەبێتەوە و وردە وردە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام كاریگەری زستان و سەرما هەر بەردەوام دەبێت.
