بەشێك لە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا بۆ هەسەدە و پێشمەرگە تەرخان كراوە

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەکە لەو بڕە پارەیەی کە داواکراوە، 380 ملیۆن و 758 هەزار دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانە.
-147 ملیۆن و 941 هەزار دۆلاریش بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات دەبێت.
- هاوکارییەکان تایبەت دەبن بە مەشق و راهێنان و پڕچەککردنی ئەو هێزانەی رووبەڕووی داعش دەبنەوە.
لە بودجەی ساڵی 2025ى وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا سەدان ملیۆن دۆلار بۆ پشتیوانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقییەكان تەرخان كراوە.
ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە 85 دەنگی بەڵێ بەرامبەر بە 14 دەنگی نەخێر، پڕۆژە یاسای بودجەی وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی بۆ ساڵی 2025 پەسەندكرد.
بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەکە لەو بڕە پارەیەی کە داواکراوە، 380 ملیۆن و 758 هەزار دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکانە، 147 ملیۆن و 941 هەزار دۆلاریش بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەبێت.
چاوەڕێ دەکرێت پڕۆژە یاساکە لەلایەن جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا واژۆ بکرێت و ببێتە یاسا.
هاوکارییەکان تایبەت دەبن بە مەشق و راهێنان و هەروەها پڕچەککردنی ئەو هێزانەی رووبەڕووی داعش دەبنەوە.
