سەعد موتەڵیبی: توركیا بەنیازە هەرێمی كوردستان بخاتە سەر نەخشەی عوسمانی

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- مانەوەی دەسەڵاتی کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە پلانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە.

- پەلهاویشتنی توورکیا و جوڵەی ئەو وڵاتە ئاماژەیە بۆ پەلهاویشتنی زیاترو زیندوو کردنەوەی نەخشەی سەردەمی عوسمانی.

 

سەعد موتەڵیبی سەرکردە لە دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند تورکیا دەیەوێت نەخشەی سەردەمی عوسمانی زیندوو بکاتەوە، نەخشەکە هەرێمی كوردستان و کەرکوکیشی تێدایە.

سەعد موتەڵيبی بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: مانەوەی دەسەڵاتی کورد لە سووریا و هەرێمی کوردستان بەستراوەتەوە بە پلانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتییەوە، ئەگینا تورکیا دەیەوێت نەخشەی سەردەمی عوسمانی زیندوو بکاتەوە، نەخشەکە هەرێم و کەرکوکیشی تێدایە.

دەشڵێت: پەلهاویشتنی توورکیا و جوڵەی ئەو وڵاتە ئاماژەیە بۆ پەلهاویشتنی زیاترو زیندوو کردنەوەی نەخشەی سەردەمی عوسمانی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار