دوو رۆژنامه‌نووس له باشوری كۆبانێ بەهێرشی فڕۆكەی توركیا شەهیدبون

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسانی ئێمەی کردە ئامانج، هه‌ریه‌كه له سیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم دەشتان لە هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆكه‌وان شەهیدبون.
- ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بەدواداچونیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌كرد.
دوو رۆژنامه‌نووسی ئاژانسی هاوار نیوز له نزیك به‌نداوی تشرین له باشوری كۆبانێ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی توركیاوه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه، دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسانی ئێمەی کردە ئامانج، هه‌ریه‌كه له سیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم دەشتان لە هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆكه‌وان شەهیدبون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بەدواداچونیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گروپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كرد لەسەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرەقۆزاك ، بونه‌ته ئامانجی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا".
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه لەکاتی ئەنجامدانی کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان، لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تیشرین و شارۆچکەی سیرین، ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆكه‌وانی تورکیاوه كراوه‌ته ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەو دوو رۆژنامه‌نووسه شەهیدبون، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوه.
بۆردومانی ئۆتۆمبێلی ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه له‌كاتێكدایه كه دره‌نگانی شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ڕابردوو ئاگربه‌ستی نێوان توركیا و گروپه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ك و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له‌لایه‌كی دیكه تا كۆتایی هه‌فته درێژكرده‌وه.
