شەڕڤانان لە چەندین ناوچەی سوریا شكستیان بە هێرشەكانی توركیا هێنا

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- هێزەكانمان توانیان لە حەلەب و مەنبج و پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین و دێرەزوور ڕووبەڕووی داگیركاری توركیا و بەكرێگیراوەكانی ببنەوە و شكست بە هێرشەكانیان بهێنن.
-16 شەڕڤانمان لەو شەڕانەدا چوونە ڕیزی شەهیدانەوە.
16 شەڕڤانی سەر بە هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەكاتی بەرنگاربوونەوەی هێرشەكانی داگیركاری توركیا و بەكرێگیراوەكانی لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەهیدبون.
هێزەكانی سووریای دیموكرات لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند 16 شەڕڤانمان لە بەرنگاربوونەوەی هێزەكانی توركیای داگیركار و بەكرێگیراوانی لە ناوچەكانی باكور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دوای ئەوەی شكستیان بە هێرشەكانی داگیركاری توركیا هێنا چوونە ڕیزی شەهیدانەوە.
وتيشى: هێزەكانمان توانیان لە حەلەب و مەنبج و پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین و دێرەزوور ڕووبەڕووی داگیركاری توركیا و بەكرێگیراوەكانی ببنەوە و شكست بە هێرشەكانیان بهێنن و 16 شەڕڤانمان لەو شەڕانەدا چوونە ڕیزی شەهیدانەوە.
