لە دێرەزوور دوو چەکداری داعش کوژران و یەکێکیش برینداربوو
.jpg)
8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
-فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک چەکداری داعش، لەکاتێکدا خەریکی گواستنەوەی بارێک چەک بوون.
-هێرشەکە لە ناوچەیەک کرا، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی سووریا و رووسەکاندا بووە، و کۆی چەکوتەقەمەنیەکانیشیان لەناوربدووە.
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندی ئەمریکا بڵاویکردەوە هێزەکانیان هێرشیان کردووەتە سەر ژمارەیەک چەکداری داعش، لەکاتێکدا خەریکی گواستنەوەی بارێک چەک بوون.
سێنتکۆم له راگەیێندراوێكدا ئەمڕۆ سێشەممە بڵاويکردەوە، هێرشەکە لە ناوچەیەک کرا، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی رژێمی سووریا و رووسەکاندا بووە، بارە چەکەکەش لەنێوبرا.
ئاماژەی كرد "ئەم هێرشە ئاسمانییە بەشێکە لە پابەندبوونی بەردەوامی سەنتکۆم، لەگەڵ هاوبەشەکانی لە ناوچەکەدا، بۆ تێکدان و لاوازکردنی هەوڵەکانی تیرۆریستان بۆ پلاندانان و رێکخستن و هێرش دژی هاوڵاتیان و کەسانی سەربازیی ئەمریکا وهاوپەیمانان و هاوبەشەکانمان لە سەرانسەری ناوچەکە و دەرەوەی.
پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا بڵاویکردبووەوە "رۆژی 19ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەبو یوسف ناسراو بە مەحموود، بەرپرسی رێکخراوی داعش، لە ئەنجامی بۆردوومانێکی وردی هێزەکانمان لە پارێزگای دێرەزووری سووریا کوژرا، هەروەها هێزەکانیان چەند بۆردوومانێکی ئامانجداریان کردووەتە سەر چەند کامپێکی داعش و چەند ئەندامێکی لە سووریا و لە ئەنجامدا 12 چەکداری داعش کوژراون.
