داوای چارەسەركردنی ناكۆكیەكانی نێوان و كورد و گرووپەكانی سەر بە توركیا دەكرێت

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- شەڕی نوێ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت.

- دەبێت ناکۆکیەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی سەر بە تورکیا، لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن.

- ئەگەرنا ئەو شەڕە ئەنجامێکی خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت.

 

گەیر پێدرسن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سوریا ڕایگەیاند شەڕی نوێ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا کاریگەری خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت.

گەیر پێدرسن وتيشى: دەبێت ناکۆکیەکانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی سەر بە تورکیا، لە ڕووی سیاسییەوە چارەسەر بکرێن.

دەشڵێت: ئەگەرنا ئەو شەڕە ئەنجامێکی خراپی بۆ تەواوی سوریا دەبێت.

دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپەکانی سەر بە تورکیا و هێزەکانی سوریای دیموکرات لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا زیادیکردووە و تورکیا هێزێکی زۆری سوپای وڵاتەکەی و بەکرێگیراوانی لەسەر سنوری رۆژئاوای کوردستان کۆکردوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار