ڕوانگەی سووری: ئەمریكا بەر لە پەلامارەكانی توركیا دەگرێت لە كۆبانی

8 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

- ئەمریکا کاروانی هێزە سەربازییەکانی لە چواردەوری شارى كۆبانی دەهێڵێتەوە.

- هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هەوڵی جدی بۆ بەرگرتن لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و بەکرێگیراوانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری کۆبانی دەدات.

- بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا کاروانی هێزە سەربازییەکانی لە چواردەوری شاری کۆبانی هێشتوەتەوە.

 

ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاند بۆ بەرگرتن لە پەلامارەکانی تورکیا و بەکرێگیراوانی بۆسەر شاری کۆبانی، ئەمریکا کاروانی هێزە سەربازییەکانی لە چواردەوری ئەو شارە دەهێڵێتەوە.

ڕوانگەكه ئاشکرای کرد هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا هەوڵی جدی بۆ بەرگرتن لە شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیا و بەکرێگیراوانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات لە شاری کۆبانی دەدات بۆ ئەو مەبەستەش ئەمریکا کاروانی هێزە سەربازییەکانی لە چواردەوری شاری کۆبانی هێشتوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە میحوەری منبج پێشڕەوی تەواویان کردووە و چەکدارە بەکرێگیراوەکانی تورکیا لە پاشەکشێی بەردەوامدان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار