بەهۆی ئاگركەوتنەوە دوو منداڵ لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا

8 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
- لە گەڕەكی چوارچرای نوێ لە سلێمانی بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.
- بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوه کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵانه.
پەیامنێری هاوڵاتی ڕایگەیاند بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێك لە سلێمانی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
وتيشى: بەرەبەیانی ئەمڕۆ 1/1/2025، لە گەڕەكی چوارچرای نوێ لە سلێمانی بەهۆی داگیرساندنی مۆم ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.
ڕونیشیكردەوە کە بەهۆی ڕووداوەكەوە دوو منداڵ گیانیان لەدەستداوه کە تەمەنیان شەش ساڵ و 10 ساڵانه.
دەشڵێت: لە کاتی ڕوداوەکە باوکیان لەماڵ نەبوە و دەوترێ ئەو خێزانە بە بەڕەگەز عەرەبن.

بابهتی پهیوهندیدار