بۆچی دیموکراسی سویسرا نابێتە مۆدێل بۆ جیهان؟

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ئاری مەحمود قەرەداغی
سست و خاو، بەڵام جێگیر
زۆرجار دیموکراسی ڕاستەوخۆ بەم شێوەیە تایبەتمەندە. یان وەک فلیمی هاری لایم کە ئۆرسۆن وێڵز ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت، بە شێوەیەکی گونجاو لە فیلمی "پیاوی سێیەم"دا باسی کردووە: "لە ئیتاڵیا، لە ماوەی 30 ساڵی سەردەمی بۆرگیادا، تەنیا شەڕ و تیرۆر و کوشتن و خوێن هەبووە. بەڵام دواتر مایکل ئەنجێلۆ و لیۆناردۆ داڤینچی و ڕێنێسانس هەبوون. لە سویسرا خۆشەویستی برایانە هەبووە، 500 ساڵ دیموکراسی و ئاشتی. وەک لە سویسرا ئەوترێت ، چی لەوە دەردەهاتووە؟ ... کاتژمێری کوک!"
ڕەنگە کاتژمێری کووک لە دارستانی ڕەشەوە سەرچاوەی گرتبێت، بەڵام پەیامەکە ڕوونە: دیموکرسی سویسرا کاردەکات، بەڵام بێزارکەرە. ساڵانە گەلی سویسرا بەردەوام سەرقاڵە بە دەستپێشخەری، ڕیفراندۆم و چوار جار دەنگدان. سیستەمی سیاسی سویسرا ئاڵۆزە بەڵام وێنەی نیە.
ڕاهاتوو بە پرسیارکردن
هەرکەسێک وەک سویسری یان لەسویسرا لەدایک بووبێت یان لە سویسرا گەورە بووبێت، خووی بەوە گرتووە کە پرسیاری لێبکرێت، نووسەری سویسری جۆناس لوشەر کە دەیان ساڵە لە ئەڵمانیا دەژی و ئێستاش ئەڵمانییە دەڵێت: "هەڵبژاردنی فیدراڵی ئەڵمانیا تازە کۆتایی هاتبوو کاتێک ڕەگەزنامەی ئەڵمانیم وەرگرتبوو، دواتر سیاسەتمەداران بە سادەیی ساڵانێک بوو هیچیان لێ نەپرسیم. دەڵێت من وا ڕانەهاتووم وەک سویسرییەک.
لوشێر پێی وایە دەرفەتی خەڵک بۆ دەربڕینی بۆچوونی خۆیان لەسەر پێشنیارە سیاسییەکان کە لە ساڵێکدا چوارجار دەنگدانە شتێکی باشە: " زیاترباسی خۆی دەکات دەڵێت کاتێک دەستپێشخەری هەڵوەشاندنەوەی سوپا لە ساڵی 1989دا هاتە دەنگدان، هێشتا مافی دەنگدانم نەبوو، بەڵام پێشتر حەزم لە سیاسەت بوو. وە ئەم دەستپێشخەرییە، بۆ نموونە، بە شێوەیەکی بەرفراوان منی بە سیاسی کرد".
هەروەها مێژوونووسی سویسری-بەریتانی ئۆلیڤەر زیمەر ئەگەری ناڕەزایەتی یان ڤیتۆ لە نێوان هەڵبژاردنەکاندا بە سوودێکی گەورە دەبینێت: زیاتر دەڵێت "بۆ سیاسەتمەداران، ئەمە ڕەنگە تاڕادەیەک هێرشبەرانە بێت، بەو پێیەی ئەوان قسەی کۆتایییان نییە. وە ئەم دەڵێت من ناڵێم ئەوە تەواو و بێ کەموکوڕییە، بەڵام دیالێکتیکێک هەیە، مشتومڕێک، کە من زۆر بە بەرهەمداری دەزانم".
ڕاستیەکە ئەوەیە دیموکراسی ڕاستەوخۆ پەرە بە پەروەردەی سیاسی دەدات. توێژینەوەکان پشتگیری لەم بابەتە دەکەن. شتێکی کەش هەیە، زۆرێک لە پێشنیارە دەسپێشخەریە جەماوەرێکان ئاڵۆزن، لە سویسرا کاتێک هاوڵاتی دەیەوێت دەنگ بدات لە سەر دانانی یاسایەکی تازە تەواوی بیروراکان هەڵدەسەنگێنی وە ئەمەش پێویستی بە کاتە. بۆیە زۆرجار دەنگدەر وا دیارە هیچ ئارەزوو و پێویستییەکیان نییە بۆ دەربڕینی بیروڕای خۆیان. چونکە کاتیان نیە بۆ هەڵسەنگاندن و تێگەیشتن لە بیرو رای لایەنەکان. بۆیە ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران بۆ زۆرێک لە پێشنیارەکان لە نێوان لەسەدا ٣٥ بۆ ٥٠ دەگۆڕێت.
بەڵام زیمەر ئەمە بە کێشە نابینێت. " دەڵێت وەک هاوڵاتییەک هەمیشە دەتوانم لەخۆم بپرسم: ئایا ئەم بابەتە بۆ من گرنگە؟ ئەگەر قسە لەسەر قۆچەکانی مانگا بێت، ڕەنگە دەنگ نەدەم، بەڵام ئەگەر پەیوەندی بۆ نمونە بە بابەتێکی ئابوری یان سیاسی سویسرا بێت لەگەڵ ئەوروپا دەنگ دەدەم".
کەواتە ئایا سویسرا باشترین دیموکراسی جیهانە؟
جاگۆدا مارینیچ دەڵێت لە ڕوانگەی سویسرییەوە، ڕەنگە ئەوە ڕاست بێت. نووسەر و پۆدکاستەری ئەڵمانی کە ڕەگ و ڕیشەی کرواتی هەیە، 12 ساڵ لەمەوبەر سەنتەری نێوان کولتوورەکانی لە شاری هایدلبێرگ لە ئەڵمانیا دامەزراندووە و دواتر دەرهێنەری بووە. بە جۆرێک سیاسەتی بنەڕەتی بوو. هاوشێوەی ئەوەی لە شار و شارەوانییەکانی سویسرادا هەیە. بەڵام بەبێ دەسەڵاتی سیاسی ڕاستەوخۆ، چونکە ئەوە لە ئەڵمانیا دابین نەکراوە.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێدەکرێت ئایا حەز ناکات ڕۆژێک بێت سیستەمی سیاسی سویسرا لە ئەڵمانیاش بونی هەبێت، مارینیچ لە وەڵامدا دەڵێت: "من سیستەمی سیاسی کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیام خۆشدەوێت. ئێمە هاوڵاتیین. دەتوانین چاوەڕێی ئەوە بکەین ئەو پێکهاتە بیرۆکراتیانەی کە دروستمان کردووە و داراییمان بۆ دابینکردووە، بە هێزەوە بچنە ناو سیاسەتەوە و کێشەکانمان چارەسەر بکەن".
دیموکراسی ڕستەوخۆ لە ئەڵمانیا؟
ئەوە بەس نییە بۆ . پارتی پۆپۆلیستی ئەڵتەرناتیڤی ئەڵمانیا AFD دەیەوێت بڕیارە مشتومڕاوییەکانی پەرلەمانی بخاتە ژێر ڕیفراندۆمێکی ئیختیارییەوە، وەک ستیفان براندنەر، ئەندامی بوندێستاگ، لە فیلمی دیکۆمێنتاریی "باشترین دیموکراسی لە جیهاندا" ڕوونی دەکاتەوە: "یۆرۆ بەڵێ یان نەخێر، سنوورەکان کراوەن یان داخراون، گەیاندنی چەک بۆ ناوچە جەنگییەکان، پێویستە خەڵک بتوانن دەنگ لەسەر ئەم شتانە بدەن. و ئەوەش بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر لە سویسرا بە باشی کاردەکات."
بەڵام AfD بە تەنیا لە داواکارییەکەیدا وەستاوە. هەموو پارتە گەورەکانی تری ئەڵمانیا دیموکراسی ڕاستەوخۆ بە سەرنجڕاکێش دەزانن، بەڵام بۆ کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا نا. ڕابردووی نازی ئەڵمانیا یەکێکە لە ئارگیومێنتە سەرەکییەکان، یەکێکی دیکەشیان بێمتمانەیی فەرمانڕەواکانە بە خەڵک، وەک ئۆلیڤەر زیمەر ڕوونی دەکاتەوە، کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لەگەڵ وەزیری دارایی ئەوکاتی ئەڵمانیا ڤۆڵفگانگ شوبل لە پانێڵێکدا دانیشتبوون.
پرسیار لە شوبل کرا کە ئایا دیموکراسی ڕاستەوخۆ شتێکی باش دەبێت بۆ ئەڵمانیا: " لە وەڵامدا وتی ئەڵمانییەکان پێگەیشتنی سویسرایان نییە. وتی من باوەڕم بەو شتە نەبوو. لە دڵی خۆمدا گوتم: چۆن دەکرێت کەسێک بانگەشەیەکی وا بکات و لە ژوورێکدا کە 400 کەسی تێدا بێت، ناڕەزایەتی دەرنەبڕێت؟"
جۆناس لوشەر دەڵێت، مافی دەستپێشخەری دەتوانرێت بە شێوەیەکی پۆپۆلیستی بەکاربهێنرێت. قەدەغەکردنی منارە لە سویسرا بە نموونە دەهێنێتەوە و دەڵێت "ئەو کاتە لە سویسرا سێ منارە هەبوون. وەک ئەوە نەبوو کە کێشەیەکی بەپەلەی تایبەت بێت". بەڵام دەستپێشخەرییەکە قبوڵکرا و لەو کاتەوە دروستکردنی منارە قەدەغە کراوە.
وڵاتی جیاواز، چیرۆکی جیاواز
سویسرا لە مێژە وازی لە نەتەوەیەکی یەکگرتووی برایان هێناوە؛ زۆر زۆر نایەکسان بووە بۆ ئەوە. بەڵام، زیمەر و لوشەر لانیکەم هاوڕان، بەهۆی توخمە دیموکراسییە ڕاستەوخۆکانی و بنەمای یەکدەنگی، سیاسەتی سویسرا پلەیەکی بەرزی متمانەی لەنێو دانیشتوانی خۆیدا هەیە.
پرسیاری ئەوەی کە ئایا دەتوانرێت سیستەمێکی لەو شێوەیە هەناردە بکرێت، ڕەنگە لە ڕووی فیکرییەوە سەرنجڕاکێش بێت، بەڵام لە ڕووی واقیعیەوە وەڵامدەرەوە نییە. هەموو نەتەوەیەک کاردانەوەی جیاوازە بەرامبەر بەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە.
بۆ نموونە بەریتانیای مەزن هیچ نەریتێکی دیموکراسی ڕاستەوخۆی نییە؛ دەنگەکانی وەک ئەوانەی لەسەر برێگزیت یان سەربەخۆیی سکۆتلەندا، ئیستسنای دەگمەنن، مێژوونووس زیمەر ڕوونی دەکاتەوە: "با نموونەی جەنگی جیهانی دووەم وەربگرین. لەو کاتەدا بەریتانیا و جیهان خۆیان لە دۆخێکی نائاساییدا بینیەوە، کە لەلایەن دەوڵەتێکی شەڕخوازی ڕەگەزپەرستەوە هەڕەشەیان لێکرابوو. شەڕێکی لەو شێوەیە بە دەستپێشخەری و ڕیفراندۆم ناتوانرێت سەربکەوێت."
کەواتە سویسرا بە بێهێز و خاو و جێگیر دەمێنێتەوە. وە ئەوە شتێکی باشە، زیمەر لە کۆتاییدا دەڵێت: "پێموانییە باش بێت ئەگەر هەموو وڵاتان وەک سویسرا بوونایە".

