کوردەکان تورکن، بەرگریکردن لە گەلێک

5 كاتژمێر لەمەوپێش



هونەر تۆفیق

ناسینی چۆنیەتی ئیشکردنی عەقڵی عەبدوڵا ئۆجەلان ئاسانە ، وەک سەرکردە بێ مەنهەج و بێ ڕێبازەکانی تر نیە ، نەزانرێت بیرکردنەوەی سیاسیان چی یە ! لەکوێوە سەرچاوە دەگرێت .
ئەو لەتەمەنی ٥٠ ساڵیەوە تا ئێستا ٢٦ ساڵە لە زیندانە بۆ بەرگریکردن لەگەلێک .

هەڵبەتە بۆ ناسینی تێگەیشتنی ئەو بۆ ئاشتی،  تەنیا کتێبەکانی بەرگرینامەکانی لەزیندانەوە بەس نیە  کە زۆرێک پێیان وایە ئۆجەلانی زیندان زۆر جیاوازە لە ئۆجەلانی ئەکادیمیای سەربازی قورقماز کە لەوێوە مەشقی سەربازی و ئایدیۆلۆژی بە گەرێلاکانی دەکرد .

ئەو هەر لەسەرەتای جەربەزەیی پارتەکەیدا ١٩٩٢ ، لە داستانی ژیانەوەوە بۆ یاڵچین کوچووکی باسدەکات کە بڕوای بە چەک و کوشتارنیە ، هەردوو گەلی تورک و کورد ، گیرۆدەی میللی گەراییەکن کە خۆیان دامەزرێنەری نین .

بۆ سەلماندنی بۆچوونەکەشی ، یاڵچین کوچووک سەرسامدەکات کە دەیدرکێنێت ئەو لەدایکەوە ، داپیرەی تورکە و لەپێش بڵاوبوونەوەی  میللی گەرایی ، کورد و تورک و عەرەب و ئەرمەن  ، بەجۆرێک لەژن و ژنخوازیەوە تێکەڵاوبوون لەهەندێ خێزاندا هەرچوار گەلەکەی تێدا بەناویەکداچوون .

ئۆجەلان کاتێک بیری ناسیونالیزمی ( رەگەزپەرستی) تورکیا لێکدەداتەوە ، دامەزرێنەرەکانی ناسیونالیزمی تورکی بەدەگمەن بە ڕەچەڵەک تورکێکی تێدا دەبینرێتەوە .
زۆرینەی دامەزرێنەرە توند ڕەوەکانی ناسیونالیزمی تورکی  بەڕەچەڵەک کورد و لاز یان عەرەب بوون .

یەکەم خاوەن تیئۆری ( کوردەکان تورکن) کە بەتورکی شاخاوی ناویان دەبرێت ، محمد شوکرووی کوردی ئەلعەزیزە .
 باوکی ئایدیۆلۆجیستی ناسیونالیزمی تورکی ، زەیا گوک ئالبی کوردی دیاربەکرە و چەندانی تری کورد و لاز و عەرەبەکان .

بۆیە هێندەی نابوتی ئەو دامەزرێنەرە ناتورکانە ، تورکەکانیشیان نابوت و گیرۆدەی تێزە ناسیونالیستەکانی خۆیان کردووە .
لەم تێڕوانینانەی ناو داستانی ژیانەوەی سەرەتای نەوەدەکان و بەرگری نامەکانی لەزیندانەوە،  دەتوانین لە دیدی ئۆجەلان بۆ ئاشتی تێبگەین کە بەر لە کورد هەوڵێکە بۆ چاککردنەوەی تێڕوانینە شێواوەکەی ناسیونالیزمی تورکی .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار