ئاو لەکوێیە؟

12 كاتژمێر لەمەوپێش



شادمان مەلا حەسەن

ئەمڕۆ مەسعود پزیشکیانی سەرۆک کۆماری ئێران دەلێت ئاومان نەما، ئاو نەلەسەر زەوی نەلەدەریاچەکان نەلەژێر زەوی نەما بەس پێم بلێن ئاو لەکوێ بهێنم. لێرەدا قسە لەسەر گرنگی ئاو ناکەم، چونکە ئێستا خەریکی کتێبێکم لەسەر ئاو نزیکە تەواوبوونە.

ئەم ساڵ زۆرینەی وڵاتانی ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دووچاری وشکە ساڵی و کەم ئاوی بوونەتەوە، ئێران لەهەمووان خراپتر دووچاری کێشەی کەم ئاوی بۆتەوە، جا ئەوەی پزیشکیانی سەرۆک کۆمار دەیلێت و هاواری بۆ دەکات زۆر ئاسان بوو، ئێران وڵاتێکی کیشوەری دەوڵەمەند لە سەرچاوەی سروشتی و لەهێزی مرۆیی و هەمەچەشنی خاک و کەش و هەواکەی، کەچی ماوەی ٤٦ ساڵە ئەوانەی ئەم وڵاتە بەڕێوەدەبەن چیان لەسەروەت و سامانی وڵاتەکەیان کرد.

بەس میلیشیا و چەکی پڕوپووچیان پێ دروستکرد، بەبێ ئەوەی سوودی یەک ڕۆژی هەبووبێ بۆ گەلانی ئێران، بەهەرچی سەروەت و سامانی وڵات هەیە یەمەن و لوبنان و سوریا و فەلەستین و عێراقیان پێ وێران کرد، بەدوازدە ڕۆژیش گەورەترین گورز بەرخۆیان کەوت. 

سعودیە وڵاتێکە لەنزیک ئێران ،بەلام وڵاتێکی بیایان و وشک کەچی ڕۆژانە سەروی ١٢ملیۆن مەترسێجا ئاوی دەریا شیرین دەکات بەباشترین سیستەم دابەشی سەروڵاتی دەکات، باشە ئەگەر هەرچی پارەی لە هەناردەکردنی شۆڕش خەرجتان کرد، ئەگەر بهاتباو لە ژێرخان و خۆشی گەلانی ئێران خەرجتان بکردایە،ئاوی دەریاتان شیرین بکردایە، بەهەزاران بەنداوتان دروست بکردایە ئەمڕۆ وڵات لەتینیوێتیان نەدەخنکا. وڵات بەعقل و خزمەت کردن بەڕێوەدەچێ نەوەک بەدروشم و میلیشیا. 

دلنیام عێراق زۆر خراپتری بەسەردێت بۆ ئاو لەدە ساڵی داهاتوو.چونکە زۆر شت بەڕێوەیە بۆ خنکاندنی عێراق لەداهاتوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار