عێراق له نێوان به‌رداشی سیاسه‌ته‌كانی ئێران و هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا

9 كاتژمێر لەمەوپێش
به لوبنانی كردنی عێراق له سایه‌ی حه‌شدی شه‌عبی
د. گه‌نجۆ خه‌سره‌و محمد
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دوو خوێندنه‌وه‌ی بۆ پرۆژه یاسای حه‌شدی شعبی كردووه له ئێستادا ئاماده‌كاری خێرا ده‌كات بۆ ده‌نگدانی كۆتایی له‌سه‌ر پرۆژه‌كه له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌ركرده‌كانی حه‌شد و ئێران، له‌به‌رمبه‌ردا ئه‌مریكیه‌كان به شێوه‌یه‌كی چالاك له‌سه‌ر ئاستی باڵا ده‌ستیان به هه‌وڵه‌كانیان كردووه تا ئاستی هه‌ڕه‌شه‌ی جدی له‌سه‌ر عێراق له ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی یاساكه، بۆیه (تامى بروس) وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسییدا جەختیکردەوە، پشتیوانى هیچ رێککەوتن و پڕۆژە یاسایەک ناکەن کە عێراق بکاتە بریکارى ئێران و ناکۆک بێت لەگەڵ ئامانجەکانى ئەمەریکا و پتەوکردنى دامەزراوە ئەمنى و سەربازییەکان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.
ئه‌مریكی و خۆرئاواییه‌كان نایه‌نه‌وێ به هێچ جۆرێك سوپایه‌كی قودسی تر له عێراق دروست بێت و پێیان وایه ئێران له ڕێگه‌ی حه‌شده‌وه به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی سلكی سه‌ربازی عێراق ده‌كات، بۆیه بڕیاری دژایه‌تی حه‌شد له چوارچێوه‌ی دژایه‌تی به‌ره‌ی به‌رگری ئیسلامیه به‌سه‌ركردایه‌تی ئێران و هاوتایه له‌گه‌ڵ بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیاسی و سه‌ربازی حزبوڵڵای لوبنانی كه ده‌بێت حه‌شدی شعبیش هه‌ڵوه‌شێته‌وه یاخود به ته‌واوی تێكه‌ڵ به سوپای عێراق بێـت و له ژێر فه‌رمانه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بێـت.
ئه‌مریكا له هه‌نگاوی یه‌كه‌م له ڕێگه‌ی سیاسی دبلۆماسی له هه‌وڵی په‌كخستنی پرۆژه‌كه‌یه بەپێی زانیارییەکان (ستیڤن فەیگن)، کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا، لەگەڵ زۆربەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق کۆبووەتەوە و نیگەرانییەکانی واشنتۆنی پێگەیاندوون و هه‌وڵی ڕازی كردنی لایه‌نه‌كان و ڕوونكردنه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی داوه، تا ئێستا كورد و سوننه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ڕای ئه‌مریكادان و موقتەدا سەدریش له‌سه‌ر ئاستی شه‌قام پرۆژه‌كه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه تاكه لایه‌ن به‌ره‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌یه كه ئه‌مانیش بونه‌ته دوو به‌ش (سه‌ركرده‌كانی حه‌شد و سیاسیه‌كان) كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان چاوی له بڕیارێكی (سیستانییه) بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی، وه‌ك چۆن هه‌ر به بڕیارێكی خۆی دایمه‌زراند بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆڵه پشته پڕ له بۆمبه‌ی له‌سه‌ر شان لاببرێـت و نه‌بێـته سوتماكی هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل، چونكه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی شیعی چاك ده‌زانی ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا نه‌بویایه حاڵی حه‌شدی شەعبی له حاڵی حزبوڵڵا و حەماس و حوسییه‌كان باشتر نه‌ده‌بوو به ده‌ست ئیسرائیله‌وه.
له هه‌نگاوی دووه‌م له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پڕۆژه‌كه كه‌رتی ئابوریی و وه‌به‌رهێنانی عێراق ده‌كه‌وێـته ژێر ڕه‌حمی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا هه‌روه‌ك دیپلۆماتکارەکانی ئەمەریکا پێیانوایە، پێش پەنابردن بۆ هەر پرۆسەیەکی راستەوخۆ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنگرێس سزای بەرفراوان بەسەر حکومەتی عێراقدا بسەپێنرێت. سزاکان تەنها بواری ئابوری نەگرێتەوە، بەڵکو پڕۆژەکانی پەرەپێدان و كه‌رتی نه‌وت و به‌های دیناری عێراقی و ڕاگرتنی هاوكاریه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكاو پرسی په‌یوه‌ندیه دوو قۆڵیه‌كان بگرێتەوە، بەوەش خواستی عێراق بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ووزە و ئابوری ئەوەندی دیکە دوا دەخات.
هه‌روه‌ها (تامی برووس)، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە واشنتۆنی پایتەخت ڕایگەیاند: "ئێمە بە توندی دژی دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبین کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەهێز دەکات، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له‌سه‌ر زاری (ماركۆ ڕوبیۆ)، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، په‌سەندكردنی پرۆژه یاساكه، هه‌ژموونی ئێران له عێراق زیاتر ده‌كات و گرووپه چه‌كداره تیرۆریستییه‌كان به‌هێزتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌يه له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی عێراق و به‌رژه‌وه‌نیه‌كانی ئه‌مریكا.
به‌پێی ئاژانسی سۆمه‌ریه نیوزی عێراقی كه نامه‌یه‌كی نهێنی (ماركۆ رۆبیۆ) وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سودانی بڵاو ده‌كاته‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداری تێدایه بۆ حكومه‌تی عێراقی و ته‌واوی لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌وه‌ی كه تێپه‌ڕاندنی ئه‌م یاسایه خزمه‌تكردنه به ئێران، ئه‌مریكا به توندی دژی یاسای حه‌شدی شه‌عبییه و به ناته‌بای ده‌زانێـت له‌گه‌ڵ ستراتیژی ئه‌مریكا له عێراق و هاوبه‌شیه ئه‌منی و ئابوریه‌كانی نێوانیان.
له‌لایه‌كی ترەوە (عیرفان سدیق)، باڵیۆزی به‌ریتانیا له عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا جه‌ختی له هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌یاسای حه‌شدی شه‌عبی و ڕایگه‌یاندووه، له‌م باره‌وه پشتگیری هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات. (عیرفان سدیق) گوتوویه‌تی، حه‌شدی شه‌عبی له په‌رچه‌كرداری داعش دامه‌زرێنرا، به‌ڵام به نه‌مان و كۆتاییهاتنی داعش، حه‌شدیش ئه‌ركه‌كه‌ی كۆتایی هاتووه و عێراق پێویستی پێی نه‌ماوه.
به‌ڵام له پاڵ هه‌موو هه‌ڕه‌شه و فشاره‌كانی ئه‌مریكا، ده‌ست به‌رداربوون له عێراق له ستراتیژی ئه‌مریكادا نیه چونكه ده‌ستبه‌رداربوون واته ته‌سلیمكردنی عێراق به ئێران، كۆتا چاره‌سه‌ر بۆ حه‌شد و سیاسه‌ته‌كانی ئێران له عێراق ته‌نها ئیسرائیله كه ئه‌مه‌ش ئامانجی ئیسرائیله بۆ بڕین و كۆتایهێنان به باسكێكی تری ئێران و زیاتر زامنكردنی ئاسایشی دەوڵەتی ئیسرائیل، كه ده‌كرێ بڵێین ده‌مێكه ئیسرائیل چاوه‌ڕێی ئه‌م هه‌له ده‌كات (هه‌لی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌مریكا).
سه‌باره‌ت به ئێران له دوای جه‌نگی (12) رۆژه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و وێران بوونی بنكه ئه‌تۆمیه‌كانی و له ده‌ست دانی گروپه نزیكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنور له ئێستادا پێداچونه‌وه ده‌كات به سیاسه‌ته‌كانی و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه مه‌ترسیه سه‌ربازییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران ده‌ستپێنه‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاتی زیاتری به ده‌سته‌وه بێـت له پێناو به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری ووڵاته‌كه‌ی و پاراستنی هێزه پاڵپشتیه ده‌ره‌كیه‌كانی له له‌ناوچوون، بۆیه دوای دوو هەفتە لە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، (عەلی لاریجانى) بە سەردانێک گەیشتە بەغداد، لە چوارچێوەی گەشتێکیدا بۆ وڵاتانی ناوچەکە، دواتر لە بەغدادەوە چووە لوبنان، ئەوەش سەرنجی ئەمەریکا و وڵاتانی ناوچەکەی راکێشا کە هەڵگری پەیامێک بوو "ئێران هێشتا هەژموونی هەیە لە ناوچەکەدا"
به‌ڵام پێشنیاری دواخستنی پرۆژه یاسای حه‌شدی بۆ عێراقیه‌كان خسته ڕوو وه ئێران له ئێستادا نایه‌وێ ئیسرائیل زیاتر ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سنور له‌ناوببات بۆیه پێشنیاری چونه ناو سوپای عێراقی كردوه به ڵام به میكانزمی سه‌ربه‌خۆی سه‌ربازی، له‌ولاتر داوا و تكای له حكومه‌تی تازه‌ی لوبنان (جوزیف عون) كردووه كه پرسی چه‌ك داماڵینی حزبوڵڵا هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان لانیكه‌م دوای بخات، به‌ڵام عون پێی گوتوه كه ئه‌م پرسه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا نیه و بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه دراوه.
ئه‌وه‌ی قوربانی ئه‌م دۆخه‌یه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و گه‌لی عێراقه كه كه‌وتونه‌ته ناو گێژاوێك ده‌رهاتن لێی ئه‌سته‌م بێت چونكه میلیشیاکان و ئەمریکا بە یەکەوە هەڕەشە لە سوودانی و حكومه‌تی عێراقی دەکەن، بەرەی مقاوەمە ده‌ڵێت: دوو مانگ مۆڵەت ده‌داته سودانی بۆ تێپه‌ڕاندنی یاساكه و ئه‌مریكا به هه‌ڕه‌شه ئابوریه‌كانی سودانی ئاگادار كردووەته‌وه له‌ولاشه‌وه دێوەزمه‌ی ئیسرائیل و تارمایی فڕۆكه‌كانی له چاوه‌ڕوانی فه‌رمانێكی سه‌رۆكه‌كه‌یانن بۆ لێدان له حه‌شدی شعبی.
كه‌واته عێراق له‌به‌رده‌م دووڕیانێكی مه‌ترسیداردایە یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شعبی و نیگه‌ران بوونی ئێران یان تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌كه و سزاكانی ئه‌مریكا و گورزی سه‌ربازی ئیسرائیل.
خاڵە سەرەکییەکانی پڕۆژه یاسای حشدی شعبی ئەمانەن:
- به یاسابوون و ده‌ستوری بوونی حشد شعبی وه‌ك ڕێكخراوی به‌رگری عێراق هاوتای سوپای عێراق
- ته‌رخانكردنی بودجه هاوشێوه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری.
- دامه‌زراندنی ئه‌كادیمایی سه‌ربازی تایبه‌ت به‌خۆی.
- پله‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی هاوتای پله‌ی وه‌زیره.
- ئه‌ندامه‌كانی له‌بری نازناوی سه‌رباز به (موجاهید) ناوده‌برێن.
وه‌ك هه‌نگاوی كرداری سزا ئابورییه‌كان ئه‌مریكا موچه‌خۆرانی حه‌شدی شعبی كه زیاتر له (70) گروپه له سیسته‌می (كی كارد) بێبه‌شكرد.
