ئۆلیگارشییەکان کێن و لە کوێی دەسەڵاتدا حوکم ئەکەن

9 كاتژمێر لەمەوپێش
نما ناوپردانی
بەواتای دەسەڵاتی سیاسی لە دەستی گروپێکی کەم و دەستەبژێردا کۆکراوەتەوە، زۆرجار لەسەر بنەمای سامان، پێگەی کۆمەڵایەتی، یان دەسەڵاتی سەربازییە.
ئەم ئۆلیگارشییانە لەوانەیە پۆستێکی سیاسی فەرمییان نەبێت، لەدەرەوەی دەستەڵاتی سەرۆکایەتی پەرە بە خۆیان دەدەن، بەڵام کاریگەری بەرچاویان لەسەر پرۆسەی بڕیاردان و تەرخانکردنی سەرچاوەکان هەیە و ببن بە سترەکچەری باڵای پێگەی خۆیان.
هۆکارن بۆ سیاسەتێک کە لە بەرژەوەندیی نوخبەیەک دەبێت بە زیانی دانیشتوانی ووڵاتەکە.
ئۆلیگارشییەکان گرووپێکی بچووکن کە دەسەڵاتی سیاسییان لە دەستدایە.
ئەم دەسەڵاتە لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە سەرچاوە دەگرێت، لەوانە دەوڵەمەندی، پێگەی میراتی، هێزی سەربازی، یان دەسەڵاتی ئایینی.
پۆستی سیاسی فەرمییان نیە بەڵام کاریگەرییان هەبە لەڕێگەی لۆبیکردن و کۆنترۆڵی میدیاکان.
کۆکردنەوەی دەسەڵات لە دەستی چەند کەسێکدا، دەرفەت بۆ خۆپەرستی و گەندەڵی و دزینی سامان بۆ خودی گروپەکە، دروست دەکات.
بە ئەگەری زیان گەیاندن بە خۆشگوزەرانی گشتی.
دەسەڵاتی ئۆلیگارشی دەتوانێت دامەزراوەکان و پرۆسەی دیموکراتی تێکبدات، ئەمەش قورستر دەکات بۆ هاوڵاتیان و خەڵکی ئاسایی، کە کاریگەری لەسەر حکومەت هەبێت.
لە ھەندێک حاڵەتدا، کاریگەری ئۆلیگارشییەکان دەتوانێت نیگەرانیی ئاسایشی نەتەوەیی دروست بکات، بەتایبەتی ئەگەر پەیوەندییان بە دەرەوەی وڵاتەوە ھەبێت. هەر ئەوەش نا بەڵکو نایەکسانییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان زیاتر دەکەن، چونکە سامان و دەسەڵات زیاتر لە دەستی نوخبەدا چڕ دەبێتەوە.
زۆرێک لە زانا و توێژەرەوەی سیاسی لە جیهان، پێیان وایە ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی دیموکراسییە، نیشانەکانی ئۆلیگارشی دەردەخات بەھۆی کاریگەری کەسانی دەوڵەمەند و گرووپە بەرژەوەندییەکانەوە.
نمونەیەکی بەرچاو:
ئۆلیگارشیی پوتین و ترەمپ بەیەکەوە دەبەستێتەوە و بەم هۆیەوە ئەم هەستیاریەیی نێوان ڕووسیاو ئەمریکا هێور دەبێتەوە.
لەسەردەمی جۆ بایدن بەتەواوەتی دژایەتی ئەم گروپە ڕووسیە ئولیگارشییە دەکرا!
چونکە لە لایەن خودی پوتین پەیڕەو دەکرێت ، واتا پەیوەندیەکی ڕاستەوخۆی بە زیهنی پوتینەوە هەیە کە لە خولگەی ئەم ئۆلیگاریشەدا یاری مانەوەی خۆی دەکات ئەویش بە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە نوخبەو کۆمپانیا زەخمە پارەدارەکانی جیهان و بەتایبەت ڕووسیەکان،!
کارکردن بۆ گەڕانەوەی ترۆپکی دەستەڵاتی ترەمپ بۆ جاری دووەم لەسەر ئەم ئەساسەو ئەم چەمکە بەهێزەی سەرمایەوە بوو کە تیایدا خودی پوتین لە پشتی بوو.
توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئارەزووەکانی نوخبەی دەوڵەمەند ئەگەری زیاتری هەیە لە سیاسەتدا پەیڕەو بکرێن لە چاو خەڵک، ئەمەش دەرخەری رادەیەک لە کاریگەری ئۆلیگارشییە.
چڕبوونەوەی سامان لە دەستی چەند کەسێکی کەمدا دەتوانێت بازدانەوەیەک دروست بکات، کە تیایدا سامان دەگۆڕێت بۆ دەسەڵاتی سیاسی، کە لە بەرامبەردا ڕێگە بە کۆکردنەوەی سامانی زیاتر دەدات.
لە بنەڕەتدا، دەسەڵاتی سیاسی ئۆلیگارشی بە چڕبوونەوەی کاریگەری و کۆنترۆڵ لە دەستی گرووپێکی بچووکی تایبەتمەند، دەتوانێت ببێتە هۆی سیاسەتێک لایەنگری نوخبەیە و حکومڕانی دیموکراتی تێکدەدات.
