چاولێکەری یان داهێنان؟

4 كاتژمێر لەمەوپێش



ڕەنگین مەلا سەمەد

دروستە مرۆڤ لەگەڵ ئاشنابوون و درککردن بە شتەکانی چواردەوری، ئیدی باش و خراپ، ڕاست و چەپی خۆی لێک جیا بکاتەوەو هەڵسەنگاندن و پێوەری بۆ داهاتووی ژیانی هەبێت و ئامانج و هیواکانی ناخی بە هەوڵدان و داهێنان گەشە پێبدات، هەریەکەو بوارێک دیاریدەکات بۆ کارکردن لەسەری و دروستبوون، چەکەرەکردن و گەورەبوونی. 

مەبەستی من دروستبوونە نەک چاولێکردن و لاساییکردنەوە
دروستبوون خواردنی بەرهەمی ماندووبوونە نەک مشەخۆریی لەسەر حیسابی بیرۆکەو شێوازو بۆچوونی کەسانی تر. 

ئامانجە باڵاکان بەری ماندووبوونێکی زانستییانەی بێوچانە، بەدیهێنانی خەونێکی پلان بۆ داڕێژراوە، 
داهێنان و نوێگەریی کەرەستەو فاکتەری بەهاو توانای مرۆڤن، هەموو ڕەهەندو لایەنەکانی ژیان دەبووژێنێتەوە، دەرخەرو پێوەرن بۆ دیاریکردنی ئاستی مرۆڤەکان. 

تاک دەبێت خاوەن ئامانجێکی دیاریکراوبێت و توانا جەستەیی و هزرییەکانی خۆی بۆ تەرخان بکات، وابەستەی ئامانجێکی قووڵی پڕ زانستیی بێت، ناپلیۆن دەڵێت، (گەر سەربازێکی ئاسایی ڕۆژێک لە ڕۆژان خەون بەوەوە نەبینێ ببێت بە ژەنەڕاڵێکی سەرکەوتوو، سەربازێکی بێکەڵکە)، مرۆڤ دەبێت ئامانج و مەبەست و هیوایەکی لە ژیاندا هەبێت و هەوڵی بۆ بدات، لەپێناویدا بجەنگێت، تا بەدەستهێنانی کۆڵنەدات.
ئەزموونیش زانستییانە بونیاتبنرێت و داهێنانی لێ بێتە گۆڕێ نەک لاساییکردنەوەو چاولێکردن. 

سەرسامبوون بە کەسایەتییەک لە هەر بوارێکی ژیان ئاساییە، کاریگەریی و سوودلێوەرگرتن بۆ باڵایی بێ کێشە نیه، بەڵام چوونە ژێر ڕکێف و خۆنەبوون و دووبارەکردنەوەی، هەڵەیە و جۆرێکە لە دۆڕاندنی خودیی.
  
بێمنەتیی و خۆبوون، دەتگەیەنێتە لووتکەی سەرکەوتن، 
سەختیی و دژواریی و چێشتنی تاڵیی لەپێناو ئامانجەکان، دەستکەوت و بەرهەمی بردنەوەی ژیانت پێدەبەخشن. 

داهێنان دیاریی نییە، کارامەییە، خۆپەروەردەکردنە، دەرفەتەو خەیاڵەکان دەکات بە واقع، بێسنوورە لە تێڕوانینە جیاوازەکان، یاریکردنە لەنێو بیرۆکە ئەرێنییەکان.
‌ئەو کەسانەی داهێنەرن تایمەندییەکی جیاوازو سەرنجڕاکێشیان هەیە،
بەردەوام سوود لە کاتەکان وەردەگرن و دەرفەتی زێڕین لەدەستنادەن و ئەیقۆزنەوە.

لە هەنگاونان بەرەو ئامانجەکان قەناعەت و ژیریی بەکاردێنن.
بێسنوورن لە خەیاڵکردن بۆ بیرۆکەی تازەو کردنی بە واقع.
سەربەخۆ و پشت بە خۆ بەستوون لە ئەقڵییەتی کارکردندا.
بێمنەتن لە مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتە جیاوازەکاندا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار