لە چاوەڕوانی مووچەدا

24 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرکۆ یونس
هەرێمی کوردستان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەتی، له‌بەهاری ئەمساڵەوە له‌چاوه‌ڕوانی و چاوەڕێبووندان، چاوەڕێی مووچە و چارەسەکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
چاوەڕێبوون، دیاردەیەکی تاقەتپروکێنی بێزارکەرە، ئەم شێوە لەچاوەڕوانییه‌ی مووچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، قورسە و ئارامگرییەکی بەهێزی دەوێت، چونکە هه‌مووان چاوەڕێی بابەتێکین پەیوەستە بە ژیانی تاک و خێزانەکان و بگرە ته‌واوی کۆمەڵگەیشەوە.
چاوەڕێبوون بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، ڕه‌نگه زۆرێکمانی تووشی دڵەڕاوکێ و نەخۆشی و گرێی دەروونی کردبین، هه‌ندێكمان بێ بەڵێن بووین لەلای منداڵ و خێزانەکان، هه‌ندێكی تری تووشی بێ متمانەیی لەلای خاوەن موڵک و کۆمپانیا و دوکاندار و مریشکفرۆش و میوەفرۆش و هتد. بووین.
له‌ماوه‌ی زیاتر له100 ڕۆژی ڕابردودا، مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌هه‌موو چیین و توێژه‌كانه‌وه، ته‌نها یه‌ك مووچه وه‌رگیراوه، ئه‌م مووچه‌یه‌ش رێژه‌یه‌كی درایه‌وه به‌قه‌رزدا و رێژه‌یه‌كیش بۆ به‌شێك له پێداویستییه‌كانی ڕۆژانه خه‌رجكرا.
کورد وەک نەتەوەیه‌كی ستەملێکراو و مافخوراو، هەمیشە چاوەڕێی ئەوە بووه کەسانی تر مافەکانیان بۆ وەربگرێتەوە، چاوەڕوانی لەلای كۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری، بووە بە تایبەتمەندییەکی بەهێز، تاکی کوردی پێدەناسرێتەوە.
چاوه‌ڕوانی له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا، كۆمه‌ڵگه‌ی تووشی نائومێدی كردووه و هه‌ر ئه‌م نائومێدییه وره‌ی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ئاراسته‌ی دابه‌زین و نه‌مانبردووه، ده‌توانین بڵێین، نائومێدی و بێهوایی له‌لای گه‌نجان و لاوان، ڕه‌نگه گه‌شتبێته بنبه‌ست و بێ ئه‌نجام. له‌لای گه‌نجان ئاسۆی هیوابوون له‌داهاتوودا، نادیاره!
له‌جیهانی سه‌رمایه‌داری و بازاڕی ئازاد‌دا، گه‌شبینی و هیوا و ئومێد، گرێدراوه به بنه‌ماو ڕه‌گه‌زه‌كانی ژیانكردنه‌وه، له‌وانه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و سه‌رچاوه‌ی بژێویی ژیان بۆ ئێستا و داهاتوو، كه‌ئه‌مانه له‌لای تاك و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌م بارودۆخه ناسه‌قامگیرییه‌ی ئابوری و سیاسی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا، به‌دی نایه‌ت و باوه‌ڕكردن به‌باشبوونی بارودۆخ، خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنێكی ناراستگۆیانه‌یه به‌رامبه‌ر به‌خۆت و ده‌وروبه‌رت.
لەوانەیە جیلی تا ساڵانی هەشتاکان، بابه‌تی چاوه‌ڕوانی له‌لا ئاسایی و ئاسان بێت، چونكه زۆری بینیوه و زۆر به‌سه‌رهاتووه، بەڵام ڕه‌نگه نەوەی دوای ڕاپەڕین و پاش پرۆسەی ئازادی عێراق، ئەو ئارامگرییەیان نەبێت لەچاوەڕوانیدا.
هیوادارین ئەم قۆناغەی چاوەڕوانی هاونیشتمانیان و مووچەخۆرانی هەرێم، کۆتا چاوەڕوانی بێت، هەرچەندە ئەستەمە کۆتایی به‌کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بێت، ئومێده‌وارین چاوه‌روانییه‌كانمان هه‌فته دوای هه‌فته و كۆبونه‌وه دوای كۆبونه‌وه درێژه نه‌كێشێت.
