ئەو کچە ئێزیدیە کێ بوو کە ڕێگای بە ئەحمەد شەرع گرت؟

6 ڕۆژ لەمەوپێش
ھیوا سەید سەلیم
لە ناو بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان UN، کچێک پێشی بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سوریا گرت و ویستی چەند پرسیارێکی ئاڕاستە بکات، بەڵام لەو کاتەدا میری قەتر (میر تەمیم) کەوتە نێوانیان و شەرع تیمەکەی خۆی ڕاسپارد کە دواتر پەیوەندی بەو کچە ڕۆژنامەنووسەوە بکەن.
کاتێک دیمەنی گفتوگۆی ئەو ڕۆژنامەنووسە و شەرع بڵاوبوویەوە گومانی ئەوە کرا کە پێداگری ڕۆژنامەنووسەکە لەسەر قسەکردن لەگەڵ ئەحمەد شەرع ھۆکاری زۆری لە پشتە.
شایانی باسە، ئەو کچە کوردێکی ئێزیدییە ناوی (دۆزین تیکاڵ)ە رۆژنامەنووس و ئامادەکاری فیلمی بەڵگەنامەییە لەسەر تاوانەکانی جەنگ، ساڵی 2014 لە گەشتێکی بۆ باشووری کوردستان کاری لەسەر فیلیمێکی دۆکۆمێنتاری کردووە لەسەر تاوانەکانی داعش لە جینۆسایدکردنی ئێزیدیەکان کە ئەوسا ئەحمەد شەرع بەشیک بووە لەو تاوانانەی دژ بە خەڵکی ئێزیدی ئەنجامدراوە، ئەو فیلمەی بۆ یەکەمین جار لە 49ھەمین ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی ھۆڤ لە ساڵی 2015 نمایش کراوە.
ھەروەھا دووەم بەڵگە فیلمی دۆزین تیکاڵ ساڵی 2020 بە ناوی (جیھان و قوربانییە لەبیرکراوەکانی داعش) ساڵی 2020 لە سینەما ئینتەرناشناڵی بەرلین نمایش کراوە.
بەھۆی ئەو کارە گرنگانە رۆژنامەنووس دۆزین لە بواری بەرگریکردن لە قوربانییانی جەنگ و ڕووبەڕوبوونەوەی بیری توندڕەوی ئەنجامی داوە، ساڵی 2018 دامەزراوەی بزووتنەوەی ئەوروپا خەڵاتی ژنی فەخری بۆ ساڵی 2018 پێبەخشیوە.
دۆزین، جگە لە کاری میدیایی و ڕۆژنامەنووسی ئەو کارەکتەرێکی گرنگی سیاسییە و لە ئەڵمانیا وەک کاراکتەرێکی سیاسی لە پارتی دیموکرات مەسیحی کار لەسەر مافی پەنابەران و پرسی جینۆساید دەکا.
ھەروەھا لە بواری مرۆییشدا دۆزین بە ھاوکاری خوشکێکئ بەناوی تۆبا تیکال کە یاریزانێکی ناوداری تۆپی پێی کچانی ئەڵمانیایە رێکخراوی ھاوار بۆ ھاوکاری پەنابەرە کوردەکان بە گشتی و ئێزیدییەکان بە تایبەت دادەمەزرێنن و خزمەتێکی دیاری ئەو توێژە دەکەن.
ئەو رۆژنامەنووسە کوردە ئەڵمانییە لە بارەگای UN کە وای خۆ بە ئەحمەد شەرع ناساند کە ئەو خەڵکی شاری دیاربەکری تورکیایە، مەبەستی بوو تا شەرع ڕازی بێت وەڵامی پرسیارەکانی بداتەوە چونکە دڵنیابوو ئەگەر شەرع باکگراوندی کارەکانی بزانێت ئامادە نابێت وەڵامی بداتەوە، شەرع کە دەستی سوورە بە ھەموو ئەو تاوانانەی کە (دۆزین تیکال) وەک بەڵگەنامە کاری لەسەر کردووە کوا دەگونجێت ئەو دیمانەی لەگەڵ سازبکات؟
