سۆسیالیزم وكۆمەڵگەی دیموكراتیك
.jpg)
3 ڕۆژ لەمەوپێش
ئیبراهیم فەرەج
ئەو ڕوناكیەیە كە مۆمی تەمەنی داگیرساندووە لەشوێنێكی تاریكی مێژوودا. ئیمرالی، ئامانجی ڕوناك كردنەوەی زەینی مرۆڤ و هەڵكردنی مۆمی ڕوناكییە بۆ هەموو گۆی زەوی.
سۆسیالیزم و كۆمەڵگەی دیموكراتیك بە پەروەردەیەكی چڕو پڕی بەردەوامی كۆمەڵگەدا تێدەپەڕێت.
ئۆ_جالا_ن وەكو فەیلەسوفێك ئیشی گرنگی لەسەر كردووە.
پێشبینی دەكرێت پارادایمی ئایدیۆلۆجیای سۆسیالیزمی كۆمەڵگەی دیموكراتیك، ببێتە جێگرەوەی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ئایدیۆلۆجیای لیبرالیزم وئایدیۆلۆجیا هەمە جۆرەكانی باوی ئێستا..
گەلانی گۆی زەوی بەدەست نایەكسانیەوە دەناڵێنن .
داهاتی گۆی زەوی لەسەدا نەوەتی لەدەستی ملیاردێرو ترلیۆنلێرەكاندایە .
لەساڵانی حەفتاكان هەر ناوی ملیۆنێر هەبوو
دوای چەند ساڵێكی كەم بوون بەملیاردێر ،،ئێستاش بوون بە ترلیۆنلێر.
ساڵ بەساڵ ژیان قورستر دەبێت.
شەڕەكان كەئامانجیان درێژە دانە بەدۆخی هەبوو زۆر دەبن و جوگرافیا جیاوازەكان دەگرێتەوە .زۆرترین بودجە لەئێستادا لەجیهاندا بۆ وەزارەتی بەرگری و شەڕە .
سیستمێك درێژ بوونەوەی تەمەنی خۆی لەسەر خوێنی گەلان و تێكدانی دۆخی سروشت و ژینگەی گۆی زەوی بونیاد بنێت، سیستمێكی نائەخلاقی و پووچگەراییە.
مانیفیستۆی ئاشتی وكۆمەڵگەی دیموكراتیك ،سۆسیالیزم و كۆمەڵگەی دیموكراتیك . داهێنانێكی فەلسەفیانەی بیرمەندو فەیلەسوفی كورد ئۆ/جا_لانە.
ڕێگای هەرەگونجاوە ،بۆ دەربازبوونی گەلانی جیهان لەو گێژاوانەی ئایدیۆلۆجیا دۆگما و قازانج پەرستەكان خوڵقاندویانە.
دەیانەوێت بەدرێژەدان بەنائارامیی و شەڕدرێژەی پێ بدەن.
گەوجاندنی كۆمەڵگە لەڕووی زەینیەوە، بەلاڕێدابردنی بیركردنەوەی مێشكی مرۆڤ ، مەشغوڵكردنیا ن بەكاری پووچەوە .
ڕێگا نائەخلاقیەكانی سیستمە بۆ بەردەوامیان.
ئەو دۆخەناهەموارەی بەسەر مرۆڤ ، ژینگە و كۆی زیندەوەران دا هێنراوە. لەلایەن هێزە دەسەڵات خواز،قازانج پەرست،هەژمونگەرا جیهانیەكان . پێمان دەڵێت سیستمێكی جێگرەوە ی سیاسی ئەخلاقی ،دیموكراتی،فەلسەفی پێویستیەكی گرنگ ،گونجاو و حەتمییە.
