وەزارەتی دارایی: مووچەی مانگی تەممووز خرایە سەر هەژمارەکەمان

10 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: ڕۆژی سێشەممە بڕی 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
دەقى راگەیەندراوەکە..
ڕۆژی سێ شەممە ( ٢٠٢٥/٩/٣٠) بڕی ( ٩٥٦،٩٢٨،٠٠٠،٠٠٠ ) نۆ سەدو پەنجاو شەش ملیارو نۆ سەدو بیست و هەشت ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
هاوکات سەرچاوەیەک ئەوەى خستەڕوو وەزارەتی دارایی هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەیشتنی پارەکە خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاوبکاتەوە.
هەرچەندە هەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستانی دا و حکومەتی هەرێم 120 ملیار دیناری رادەست کرد، بەڵام وەزارەتی دارایی فیدراڵ ئەمڕۆ بڕیاری ناردنی مووچەی دا.
