لە سلێمانی بەخۆڕایی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەکرێت

5 كاتژمێر لەمەوپێش



حکومەتی هەرێم سێ ملیار دینار بۆ سلێمانی تەرخان دەکات و یەکەم هۆڵی نەشتەرگەریی تایبەت بە شێرپەنجە لە سەر ئاستی عێراقدا لەو شارە دەکرێتەوە، تووشبوانی شێرپەنجە بە خۆرایی نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت.

لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پێشخستنی کەرتی تەندروستی و خزمەتکردنی هاووڵاتییان، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی سێ ملیار دینار بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی خەرج دەکات. هاوکات، یەکەمین هۆڵی نەشتەرگەریی تایبەت بە شێرپەنجە لەسەر ئاستی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە، کە لەمەودوا بە خۆڕایی نەشتەرگەری بۆ تووشبووان ئەنجام دەدرێت.

یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا، بە ئاڤای ڕاگەیاند، لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی، کە لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە، بەشێکی تایبەت بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ تووشبووانی شێرپەنجە هەیە. بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ماوەی ڕابردوودا نەتوانراوە ئەو بەشە بخرێتە کار، بەڵام "لە ئێستاوە لەو نەخۆشخانەیە بە خۆڕایی نەشتەرگەری بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە دەکرێت و ئیتر پێویستیان بە نەخۆشخانە تایبەتەکان نابێت بۆ نەشتەرگەری."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار