مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد دەچنە تورکیا بۆ بینینی ئۆجەلان

6 ڕۆژ لەمەوپێش



عەبدولڕەحیم سەماوی، سەرۆکی سەنتەری "تەمل" بۆ توێژینەوە ئاشکرای دەکات، چاوەڕوان دەکرێت مانگی داهاتوو مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سوریا دیموكرات و ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئیدارەی خۆسەر سەردانی تورکیا بکەن، سەردانەکە کۆبونەوەیەك لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و واژۆکردنی رێککەوتنێکی نوێ لەخۆدەگرێت، کە تەواوکەری رێککەوتنی مانگی ئازاری نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع و بڕگەکانی دەبێت.

عەبدولڕەحیم سەماوی، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "وڵات تیڤی" رایگەیاند: رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە مانگی تەمموزی رابردودا رایگەیاند، رێککەوتنێکی هەمەلایەنە لە نێوان کورد و عەرەب و تورکدا دەکرێت و مافی ئەو گەلانە لە ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە بە گشتی پەسەند دەكرێت و دانیان پێدا بنرێت.

سەماوی ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو رێککەوتنەی لەنێوان ئۆجەلان و حکومەتی تورکیا کراوە لەم راگەیاندنەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەنكەرە هەنگاوی ئەرێنی ناوە، لەوانە گۆڕینی گوتاری سیاسی بەرامبەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان.

باسی لەوەشكرد: ئامادەکارییەکان لە تورکیا بەردەوامن بۆ ئەوەی بەم نزیکانە یاسایەکی نوێ دەربکەن، زامنی ئازادکردنی ئۆجەلان بكات لەژێر چاودێری و سەرپەرشتیکردنی حکومەتی تورکیا، جگە لە گەڕانەوەی گەریلاكانی پەکەکە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و چارەسەركردنی بارودۆخیان.

جەختیشكرد: یاسا نوێیەکان  مافە کولتوری و نەتەوەییەکانی گەلی کورد لە تورکیا دەستەبەر دەکات، گرتنەبەری ئەو هەنگاوە بنەڕەتی و مێژووییانەش پێویستی بە کات و دان بەخۆگرتن هەیە، حکومەتی تورکیا بە خێرایی هەنگاو دەنێت بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار