بەرهەم ساڵح پۆستێکی باڵای لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەرگرت

2 كاتژمێر لەمەوپێش



دكتۆر بەرهەم ساڵح،  سەرۆك كۆماری پێشوی عێراق پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ کاروباری پەنابەران وەرگرت. 

پۆستی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان یەکێکە لە پۆستە هەرە باڵا و کاریگەرەکان لە دوای سكرتێری گشتی  لە رێکخراوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.

لیژنەی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بە سەرۆکایەتی  ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان چاوپێکەوتنی لەگەڵ کاندیدەكان كردووە بۆ وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری گشتیی بۆ کاروباری پەنابەران.

پێشتر سەرچاوە دیپلۆماسییەکان لە نیویۆرک ئاشكرایان كرد، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق بۆ پۆستی کۆمیسیاری باڵای كاروباری پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کاندید کراوە،  كە  لەدوای پۆستی ئەمینداری گشتی، یەکێکە لە دیارترین پۆستەكانی ناو ئەو رێکخراوە نێودەوڵەتییەو، لە ماوەی حەوت دەیەی رابردوودا، هیچ کەسایەتییەک لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەم پۆستەی وەرنەگرتووە.

جگە لە "سەدرەدین ئاغاخان" کە بە ڕەچەڵەک ئێرانییەو، لە چوارچێوارچێوەی ئەرستۆکراتی ئەوروپی هەژماركراوە، لە ماوەی (٧٥) ساڵی رابردوودا هیچ کەسایەتییەکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەو پۆستەی وەرنەگرتووە،  پێشتر ئەو پۆستە لەلایەن ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی ئێستای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێوەبراوە.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەگان، ژمارەی کاندیدەکانی بۆ ئەو پۆستە زیاتر لە (10) کەس تێناپەڕێت، کە زۆرینەیان كەسایەتی ئەوروپی بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار