حیزبوڵاى عێراقى: بەهیچ جۆرێک چەک دانانێین
2 كاتژمێر لەمەوپێش
کەتیبە چەکدارەکانی حیزبوڵاى عێراقى ڕاگەیێنراوێکیان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بەهیچ جۆرێک چەک دانانێین و بەرگریکردن حەقە و چەکیش لەدەست جەنگاوەرەکانمان دەمێنێتەوە و پێویستیشە سەرجەم هێزە چەکدارە بیانییەکان خاکى عێراق جێبهێڵن".
کەتیبە چەکدارەکانی حیزبوڵای عێراق چەکداماڵین ڕەتدەكاتەوە و دەڵێت" هیچ لێكگەیشتنێک لەگەڵ حكومەتدا ناكەن تا دوای کشانەوەی هەموو هێزەکانی داگیرکەرو ناتۆ و سوپای تورکیا و پێویستە دڵنیاشبن لە سەلامەتیی گەل و شوێنە پیرۆزەکان لە هەڕەشەی بەکرێگیراوانی جۆلانی "
کەتیبە چەکدارەکانی حیزبوڵای عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن، "سەروەری و پاراستنی ئاسایش لە عێراق و ڕێگریکردن لە دەستوەردانی دەرەکی بە هەموو شێوەکانیەوە، مەرجی پێشوەختە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەتدا "
ڕاگەیەندراوەکەی حیزبوڵا لە کاتێکدایە، فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق، ئەمڕۆ لە بڵاوکراوەیەکدا ئاشکرایکرد "سوپاسی گرووپە چەكدارەكانی كرد بۆ گوێگرتن لە ئامۆژگارییەكانی و كۆكردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت و گواستنەوەیان لە كاری سەربازییەوە بۆ كاری سیاسی".
ئەوە لەكاتێكدایە، ژمارەیەک ی شیعەكان دوای بەیشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی تشرینی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئامادەییان دەربڕیوە بۆ دانانی چەک و بەشداریكردن لە پرۆسەی سیاسی.
کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق کێن؟
کەتیبەکانی حیزبوڵای عێراق، لە ساڵی 2003 بۆ 2007 لەناو سوپای مەهدیدابوون
لە ساڵی 2007 وە بەشێک لە سەرکردەکانی لە سوپای مەهدی جودابوونەتەوە و کەتبیەکانی حیزبوڵای عێراقیان ڕاگەیاندووە
بە ێکی گەورەی ناو حەشدی شەعبی دادەنرێت
لیواکانی 45 و 46 و 47 ی ناو حەشدی شەعبی پێکدەهێنن
ئەحمەد حەمیداوی ناسراو بە ئەبو فەدەک سەرکردایەتیان دەکات و لە هەمانکاتیشدا سەرۆک ئەرکانی حەشدی شەعبییە
بەشێک لە بەرەمی مقاوەمە
لە ساڵی 2019 دا 7 هەزار چەکداریان هەبووە
چالاکییەکانیان لە عێراق و سووریا دژ بە سووپای ئەمریکا و هێزە بیانییەکانە
