ئومێد خۆشناو هۆکارى داخستنى كەناڵی (NRT) ئاشکرادەکات

2 كاتژمێر لەمەوپێش



ئێوارەى ئەمڕۆ نووسینگەکانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک، لەلایەن پۆلیسیەوە داخرا، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر  لەوبارەیەوە دەڵێت ا): 

*وا بڵاوكراوەتەوە گوایا هێزێكی حزبی نوسینگەی كەناڵی (NRT)ی داخستوە، ئەوە هیچ پەیوەندی بە حزبی و سیاسەتەوە نییە.

*كەناڵی (NRT) ماوەیەكە بێڕێزیی بەرامبەر بە سیمبولە نەتەوەییەكان دەكات، بەپێی بڕیاری ژمارە 7ی ساڵی 1997ی پەرلەمانی كوردستان وێنەی بارزانی لە دامودەزگاكانی حكومەتدا دەبێت.

*كەناڵی (NRT) ماوەیەكە لەناو هەواڵەكانیاندا وێنەی بارزانی دەشێوێنن، داواكاری گشتیش ئەو كەیسەی جوڵاندووەو بووە بە داوایەكی فەرمی یاسایی و چوەتە بەردەم دادوەر، بەڕێز دادوەر پشتبەست بە بڕیاری ژمارە 7، بڕیاریداوە بە داخستنی سەرجەم نوسینگەكانی (NRT) لە هەرێمی كوردستان دەركردووە. ئێمەش لە پارێزگای هەولێر دوای گەیشتنی بڕیارەكەی دادوەر، پێشكەشی پۆلیسمان كردووەو پۆلیس كارەكەی ئەنجامداوە.

*دوێنێ لە دیوانی پارێزگا بەڕێوەبەری كاروباری ناوخۆی پارێزگاو بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی پارێزگا و نوێنەری وزارەتی رۆشنبیری لەگەڵ بەڕێز بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری (NRT) یان بانگكردووەو پێیان وتووە ئەو كارەتان كردووەو وێنەو دیكۆمێنتەكانیان پیشانداوە، بەرپرسی نوسینگەی (NRT) وتویەتی من ئاگادار نیم و لە دەسەڵاتی مندا نییە، پێی وتراوە لە سەرووی خۆتەوە رونكردنەوەمان بۆ بهێنە، رونكردنەوەكەیان هاتووەو باوەڕپێهێنەر نەبووە، بۆیە كە فەرمانی دادوەر دەرچووە، ئێمە لە هەولێر جێبەجێمان كرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار