ئەوروپا و ئەمریکا داوایەک لە ئیسرائیل دەکەن 

2 هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

هاوپەیمانە ئەوروپییەکانی ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشەممە داوایان لە ئیسرائیل کرد دانبەخۆدا بگرن سەبارەت بە وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئەم هەفتەیەکی ئێران و داوایان لە حکومەتەکەی ناتانیاهۆ کردووە نەبنە هۆکاری زیادبونی مەترسییەکانی دروستبونی جەنگ  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست .

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکیدا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای  ناو حکومەتی ئیسرائیلەوە بڵاویکردۆتەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە دوبارە کابینەی جەنگی ئیسڕائیل کە دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیار لەسەر کات و شوێنی هێرشی پێچەوانەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بدات کۆدەبێتەوە.

پێشتریش دوێنێ  یەکشەممە کابینەی جەنگی ئیسرائیل کۆبونەوەو پشتیوانی خۆیان بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئێران ڕاگەیاند بەڵام لەسەر کات و قەبارەی وەڵامدانەوەکە بڕیاری کۆتای نەدرا.

هاوکات  لەگەڵ هەبونی مەترسی دەستپێکردنی شەڕی کراوە لەنێوان ئیسرائیل و ئێران ، زیادبوونی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆکی ئەمریکا جۆبایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ، ڕایگەیاند پشگیری ئیسرائیل ناکەن لە هیچ جۆرە هێرشێکی پێچەوانەدا بۆ سەر ئێران.

لەهەمانکاتدا بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا هەموویان لەگەڵ واشنتن و سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس داوا لە ئیسرائیل دەکەن وەڵامی هێرشەکەی ئێران نەدەنەوە بە مەبەستی پاراستنی دۆخی ئەمنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

"ئێمە لەسەر شەڕین و دەبێت خۆمانی لێبەدوربگرین "، جۆزێپ بۆرێل، نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا بۆ کاروباری دەرەوە و سیاسەتی ئاسایش بە ڕادیۆی ئۆندا سێرۆی ئیسپانی وت.

هەروەها سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە ئیسرائیل کرد چاوی خۆی بەرامبەر هێرشەکە دابخات و وەڵامی نەبێت" .

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزیش هۆشداری دا ئێران هێرشی زیاتر ئەنجام نەدات و وتی پێویستە ئیسرائیلیش بەشداربێت لە کەمکردنەوەی گرژییەکان.

جێگەیباسە ڕوسیا خۆی بەدوور گرت لەوەی بە ئاشکرا ڕەخنە لە ئێران بگرێت سەبارەت بە هێرشەکان، بەڵام نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە مەترسییەکانی زیادبوونی گرژییەکان لە ناوچەکەدا .

دوای ئەوەی رۆژی ١ی نیسان، ٧ فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران لە بینای کۆنسوڵیەی ئێران لە دیمەشق لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژران، ئەگەری ئەوەی ئێران راستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل زۆر بوو  هەرچەند وڵاتانی رۆژئاوا  و لەوانە ئەمریکا داوایان لە ئێران کرد دان بە خۆیدا بنێت و هێرش نەکات  بەڵام درەنگانی شەوی شەممە ١٣ی نیسان بە درۆن و مووشەک لە ئێران و عێراق و لوبنان و یەمەنەوە هێرشکرایە سەر ئیسرائیل، تاکە زیانی گەورە لە ئیسرائیل منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان بوو کە بەهۆی تەقینەوەکەوە بریندار بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار