مارک ساڤایە سێبەرە یان نێردەى ئەمریکایە!؟

6 كاتژمێر لەمەوپێش



خەبات کوردە

لەو ڕۆژەوەی دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمەریکا مەسیحیەکی عێڕاقی لە دایک بوو و هەڵگری  ڕەگەزنامەی ئەمەریکی کرد بە نوێنەری خۆی ، جوڵەی سیاسی لە ناو عێڕاق و ئێراندا و لە ناو تەواوی پێکهاتە سیاسیەکانی کورد و سوننە و شیعە دروست بوو بە تایبەتیش شیعەکان .

‎ساڤایا گەیشتۆتە عێڕاق .؟

‎هیوادارم وا تێنەگەن مەسیحیەکی خاوەن کێڵگەی بەرهەم هێنانی حەشیشە لە ئەمەریکا بە خۆڕایی کرابێتە نوێنەری گەورەترین سەرۆکی جیهان .! هیچ قسەی لە سەر نیە ئەو ناوە تەنها سێبەرێکە ( ظل ) و کۆمەڵێ موستەشاری لە پشتە و ڕادەهێندرێ کە چی بکات و چی بڵێ و لە گەڵ کێ نامەکانی بگەیەنێ 

هەفتەی پێشوو میدیاکان ڕایانگەیاند کە مارک ساڤایە گەیشتۆتە عێڕاق و چەندین لێپرسراو و بەرپرسی حیزبی و حکومی دیوە بە نهێنی لە وانەش سەرۆکی قەشەکانی عێڕاق کە ماوەی پێشوو بە بڕیارێکی سەرۆکی عێڕاق و بە ئاڵوگۆڕێکی سیاسیانە لە بەغدا دەرکرا .

‎دوای ئەو چاوپێکەوتنانە و دور لە چاوی میدیاکان ڕاگەیەندرا قائانی بەرپرسی سوپای قودس ی ئێرانی گەیشتۆتە بەغدا چاوی بە گەورە سیاسیە کاریگەرەکانی شیعە کەوتوە ، بە بێ ئەوەی ئاماژە بۆ هیچ سەرکردەیەکی سوننە و کوردی عێڕاقی بکرێ .

‎لێدوانەکانی بەرپرسانی ئێران لە دوای ئاشکرا بوونی قائانی لە عێڕاق ، ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئێران دەیەوێ لە داهاتودا هەر چی چەکدار و گروپی شیعە و حەشدی شەعبیە بە سەرکردەکانیەوە بکاتە قوربانی تەنها ساڕوخ و فڕۆکەیەکی ئەمەریکی بەسەر ئاسمانی ئێراندا نەسوڕێنەوە ، 

‎ئەوەتا بەرپرسە باڵاکانی ئێران دوچاری سەرلێشێواوی و کەمی داهات بوونەتەوە ، بە ئاشکرا سەرۆک کۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێ کە زۆر زەحمەتە مانگی داهاتوو بتوانین موچەی فەرمانبەرانی دەوڵەتمان پێ دابین بکرێ 

‎دوو ڕۆژێک بەر لە ئێستا دەنگگۆی لێدانی سێ ئۆتۆمبیلی وەفدێکی بیانی بڵاو کرایەوە کە لە هاتنە خوارەوەیان لە سەری ڕەش کەوتونەتە بەر هێرشی دڕۆنەکان و بە بێ ئەوەی ئاماژەیەک بدرێ کە لەو هێرشەدا کوژراو و بریندار هەبووە یان نا . ! بە تایبەتیش دەزگای ئاسایش و پاراستنی هەرێم لە بەیاننامەیەکدا هەر بە یەکجاری یەک تۆپە قوڕی بە سەرچاوەی هەواڵەکە دادا و سەرلەبەری بەدرۆ خستەوە و وەکو ئەوەی کە هیچ شتێ ڕووی نەدابێ .

‎با لێرە هەڵوێستەیەک بکەین ؟

‎گریمان ئەو سەردانە ڕاست بوو .! ئایا دەکرێ قائانی سەردانی عێڕاق و بەرپرسە باڵاکانی شیعە بکات و سەردانێکی هەولێر و سەری ڕەشیش نەکات بە نهێنی .؟

‎ئایا دەکرێ نێردەی دۆناڵد تڕەمپی گەورەترین سەرۆکی جیهان سەردانی عێڕاق بکات و ئاوڕێک لە هەولێر و سەری ڕەش نەداتەوە .؟

‎لێرەدا دەبێ تۆزێ ژیرانە بیربکەینەوە کە ئایا ئەو کردە تیرۆریستیە سەد دەر سەد ڕاست بووە ؟ 
‎ ئایا شەبەحەکەی نێردەی ئەمەریکا و موستەشارەکانی لە ناو ئۆتۆمۆبیلەکاندا بوون و کراونەتە ئامانج ؟

‎یان قائانی و هاوەڵانی لە ناو ئەو سێ ماشێنەدا بوون کە لە سەری ڕەشەوە هاتونەتەوە خوارێ .؟

‎با ئەوەش لە یاد نەکەین کە هەر دوێنێ وەزیری جەنگی ئەمەریکا لە گەڵ وەزیری بەرگری عێڕاق پەیوەندیان پێکەوە کردوە و لە دواییدا وەزیرە عێڕاقیەکە تا ماویەکی کورت لە سەر کورسیەکەی لە جوڵە کەوتوە .

‎هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێڕاقیش تەنها ( دە ) ڕۆژی ماوە و ئەمەریکا پێداگرە لە سەر ئەنجامدانی 
‎و ئێرانیش هەر باسیشی ناکات ! کە ئایا ئەنجام دەدرێ یان دوا دەخرێ .؟

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار