بەرەی گەل داوادەکات داواکاری گشتی دۆسیەی لالەزار بجوڵێنێ

11 كاتژمێر لەمەوپێش



لەڕاگەیەندراوێکیاندا، بەرەى گەل، سەرۆکی حکومەت لە وتارێكی بانگەشەی حیزبیەكەی خویدا لەشەقڵاوە زۆر بە روونی و ڕاشکاوی دەست نیشانی ئەوانەی کرد کە لە ڕۆژی 22ی ئاب بە تۆپ و تانك پەلەماری لەلەزاریاندا لە شاری سلێمانی.

بەرەى گەل دەشڵێن:  ئە م دەربڕینەی سەرۆکی حکومەت بەسە بۆ ئەوەی داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دۆسیەی ئە م ڕووداوە بجوڵێنن ، تاكو تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە و یاسا سەروەربێت.

دەقى ڕاگەیەندراوەکە..

ڕاگەیاندراوێک لە بەرەی گەلەوە
ئەمڕۆ بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێكی بانگەشەی حیزبیەكەی خویدا لە شاری شەقڵاوە زۆر بە روونی و ڕاشکاوی دەست نیشانی ئەوانەی کرد کە لە ڕۆژی 22ی ئاب بە تۆپ و تانك پەلەماری لەلەزاریاندا لە شاری سلێمانی ، چەندین کەسیان شەهید و بریندارکرد و سەرۆکی قەوارەی بەرەی گەل بەڕێز لاهور شێخ جەنگی و دەیان کەس لەهەڤاڵەکانیان دەستگیرکرد، جگە لەوێران کردنی چەندین باڵەخانە و تاڵان کردنی، گوزمەیەک پارەی یانەی نەورۆزیشیان بەتاڵان برد. بۆیە ئە م دەربڕینەی سەرۆکی حکومەت بەسە بۆ ئەوەی داواکاری گشتی و ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دۆسیەی ئە م ڕووداوە بجوڵێنن ، تاكو تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە و یاسا سەروەربێت.
بەرەی گەل

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار