ئەمریکا سیستمێکی بەرگری لە نزیک فڕۆکەخانەى هەولێر و بەغدا جێگیردەکات

3 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتى بەرگری ئەمریکا رایگەیاند سیستمێکی نوێی بەرگریی لە نزیک هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێر و بەغدا جێگیر دەکات بۆ رووبەروونەوەى ئەو هێرشانەى دەکرێتە سەریان و پاراستنی زیاتری ئەمنیەتی ناوچەكە.

ئاژانسەکانى ئەمریکا بڵاویانکردەوە کە وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا بریاریداوە کە بەم نزیکانە سیستەمێکى نوێی بەرگری لە نزیک هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێرو بەغدا جێگیر بکات بۆ رووبەروونەوەى ئەو هێرشە ئاسمانیانەى دەکرێتە سەر بنکە سەربازییەکان و باڵیۆزخانەو کونسوڵگەرییەکەی.

  14نیسانی 2021 له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆکەوانەوە، فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، كه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی لێیه‌ كرایه‌ ئامانج، بەرپرسانى هەرێمیش رایانگەیاند، کە هێرشەکە ئامانج لێی کونسوڵخانەى ئەمریکا بووە لە هەولێر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار