هەپەگە ناسنامه‌ی دوو گەریلای ئاشكرا کرد کە لە هەرێمی کوردستان شەهید بوون

یەک هەفتە لەمەوپێش



هاوڵاتی

فەرماندەیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، ناسنامه‌ی دوو گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئاشكرا ده‌كات كه‌ لە شه‌ڕ و پێكدادان له‌ دژی سوپای تورکیا لەمساڵدا  لە خاکی هەرێمی کوردستان شەهیدکراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی نیسانی 2024، ناوەندی راگەیاندن و چاپه‌مه‌نیی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە ناسنامەی  دوو گەریلای بڵاوکردەوە کە لە رۆژی 1ی نیسانی 2024، لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لە دژی سوپای تورکیا، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵدا شەهیدکراوون.

ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەن:  

ناسناو: ئارارات هەرەکۆل

ناو و پاشناو: سیبەل دەنیز

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک- باوک: نەجیبە - نورەدین

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی نیسانی ٢٠٢٤/ گارە

 

ناسناو: زین زاگرۆس

ناو و پاشناو: گولێ حسۆ

شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ

ناوی دایک- باوک: جەیلە - ئەحمەد

کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی نیسانی ٢٠٢٤/ گارە

ئەم شەڕ و پێکدادانە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدایە تورکیا ناوی ناوە چنگ- قوفڵ کە بەرەبەیانی رۆژی 18ی نیسانی 2022 لە ناوچەکانی ئاڤاشین، مەتین و زاپ لە خاکی هەرێمی کوردستان بۆ سەر پێگەکانی پەکەکە دەستیپێکردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار