وه‌زیری كشتوكاڵ: پەسەندكردنی پڕۆژە یاسایەك هەلی كار بۆ پێنج هەزار دەرچوو دەرەخسینێت
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:" بەپێی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان، هه‌لیكار بۆ پێنج هه‌زار له ده‌رچوانی كۆلێژه كشتوكاڵییه‌كان له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێم دەڕه‌خسێندرێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، ماڵپەری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە: له ئه‌نجامی گفتوگۆكانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای سەرپەرشتیارانی پڕۆژە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان، كه رۆژی سێشه‌ممه 7ی كانوونی یه‌كه‌می 2021، به‌ڕێوه‌چوو تیایدا گفتوگۆ له‌باره‌ی گرنگی ده‌رچواندنی پڕۆژه‌كه‌وه كرا.
هاوكات بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگه‌یاند: "دەتوانین لە رێگەی بەکارخستنی ئەم پڕۆژە یاسایەوە لە سێکتەری کشتوکاڵی دەرفەتی کار بۆ پێنج هەزار لە دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگه‌کانی کشتوکاڵی و ڤێتێرنەری لە هەرێمی کوردستان بڕەخسێنین".
هاوكات حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه: "ئەم هەنگاوە گرنگە دەبێتە فاکتەرێکی بەهێزی پێشخستنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان و زەمینەسازی بۆ سوود وەرگرتن لە توانای دەرچووانمان و دابینکردنی دەرفەتی کار و زەمانەتی بیمەی خانەنشینی بەپێی ئەو ناوەڕۆکەی کە لە بڕگە و ماددەکانی پڕۆژە یاساکەدا هاتووە".
